English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سبه‌ی بانكه‌كان بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ ده‌وام ده‌كه‌ن
2017-12-23 [02:29 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

دیدار عوسمان بەرێوەبەری  پەیوەندیەكان و دارایی لە بانكە بازرگانیەكانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لەگەڵ ئەوەی سبەی یەكشەممە پشووە بەڵام بۆ دابەشكردنی مووچە بانكەكان دەوامی فەرمی دەكەن.

گوتیشی، بانكەكان دەوامی خۆیان دەكەن بۆ ئەوەی مووچەی ئەو شوێنانە دابەش بكەن كە كەوتۆتە یەكشەمە، رۆژی دووشەمەش مووچەی هیچ شوێنێك دابەش ناكرێت چونكە لە خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ هیچ شوێنێكی تێدا نییە، بۆیە بانكەكان تەنها دووشەمە دەوامیان نيیه‌.

باسی له‌وه‌ش كرد، هەموو بانكەكان بۆ دەوامكردن ئاگاداركراونەتەوە.

بەپێی راگەیاندراوی وەزارەتی دارایی، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 24/12/2017، مووچه‌ی خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسی و مووچه‌ی مانگی نۆی ئه‌م شوێنانەش‌ دابه‌ش ده‌كرێت.

- وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری

- وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان

- وه‌زاره‌تی پلان دانان

- دیوانی چاودێری دارایی

- مافی مرۆڤ

- ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم

- ده‌سته‌ی ژینگه‌

- ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان

- ده‌سته‌ی ده‌سپاكی

- كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان

 





ئەم هەواڵە 3751جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad