English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شارۆخان: پێشبینیم نەدەکرد ببم بە ئەستێرە
2017-12-23 [02:40 AM]

ZNA – هەولێر


ئەکتەری سینەمای بۆلیوود، شارۆخان کە بە شای سینەما هیندستان ناسراوە، ئاشکرای کردووە، ئەو پێشبینی نەدەکرد رۆژێک لە رۆژان ببێت بە ئەستێرە.

 

شارۆخان تەمەن 50 ساڵ، لە دوای 25 ساڵ کارکردن لە بواری سینەمادا، روونیکردەوە، تەمەنی راستەقینە هەستێکە لە ناوەوە و دان بە ژمارەی ساڵەکان نانێت.

 

ئەو ئەکتەرە بەهۆی 25 ساڵ کاکرکردن وەک ئەکتەرێک لە سینەمادا، خەڵاتی زی سینای پێبەخشرا.

 

شارۆخان لە کاتی وەرگرتنی خەڵاتەکە رایگەیاند "کاتی خۆی بۆ ئەوە هاتم بۆ مۆمبای کە دوو ساڵ کاربکەم و دواتر بگەڕێمەوە دلهی، بەڵام 25 ساڵ لە چاوتروکانێکدا تەواو بوو و هەرگیز بڕاوم نەدەکرد ببم بە ئەستێرە".

 

فیلمەکانی شارۆخان لەو فیلمانەن کە زۆرترین داهات بەدەستدێنن و بە شەشەم دەوڵەمەندترین هونەرمەند لە جیهاندا ناسراوە و یەکەم هونەرمەندیشە لە هیندستان لە رووی بەدەستهێنانی داهاتەوە.

 

شارۆخان یەکێک لە بەناوبانگترین ئەکتەرەکانی هۆڵیوودە و بۆ بینینی رۆڵ لە فیلمەکاندا یەکێکە لەو ئەکتەرانەی زۆرترین پارە وەردەگرێت.





ئەم هەواڵە 2581جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad