English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
داوا دەکرێت "گەیم ئۆف سرۆنس" لە رووسیا وێنەبگیرێت
2017-12-23 [04:00 AM]

ZNA – هەولێر


بەرهەمهێنەرانی زنجیرەی "گەیم ئۆف سرۆنس" پێشنیارێکی لەلایەن کۆمپانیای "ساخای" رووسی پێگەیشتووە کە بەشی هەشتەمی ئەم بەرهەمە هونەرییە لە باکووری رۆژهەڵاتی رووسیا ئەنجامبدەن.

 

داوا کراوە ئەم بەرهەمە لە هەرێمی یاقوتیا بەرهەمبێت کە زستانێکی زۆر ساردی هەیە و پلەکانی گەرمای بۆ 68 پلەی سیلیزی ژێر سفر دادەبەزێ، بەمەش بەرهەمهێنەرانی ئەم بەرهەمە دەتوانن زستانی راستەقینە پیشانی بینەران بدەن، بە تایبەتیش لە ناوچەی فستیرۆس.

 

دوایین بەشی ئەم بەرهەمە، زیاتر لە 16.5 ملیۆن بینەری هەبووە کە دیمەنەکانی لە ناوچەی واتنای کۆدل لە ئێسلەندا وێنەگیراوە.

 

پێشبینی دەکرێت بەشی هەشتەم، لە ساڵی 2019 بڵاوبکرێتەوە.





ئەم هەواڵە 334جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad