English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مووچەی پێشمەرگە دەستکاری ناکرێت
2017-12-23 [03:51 AM]

ZNA- هەولێر


ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کودرستان لە ئەکاوەنتی تایبەتی خۆی لە تۆری کۆمەلایەتی فیس بووک نووسیەتی: چه‌ند ڕۆژێکه ده‌نگۆی ده‌ستکاری کردنی موچه‌ی پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌کانی کوردستان هه‌بوو.

ڕۆژانه‌ ده‌رباره‌ی ئه‌م پرسه‌ چه‌ندین په‌یوه‌ندی هه‌بوو،هه‌روها ئێمه له‌فراکسیۆنی پارتی به‌به‌رده‌وامی له‌گه‌ڵ ده‌ستگاکانی په‌یوه‌ندار له‌سه‌ر هێڵ بووین وبه‌دواداچونمان ده‌کرد.

به‌خۆشحاڵیه‌وه‌ ئێستا له‌سه‌رچاوه‌یه‌کی بڕیار به‌ده‌ست وپه‌یوه‌نداری حکومی  دڵنیاکراینه‌وه‌ که‌،به‌هیچ شێوه‌یه‌ک موچه‌ی پێشمه‌رگه‌ ده‌ستکاری ناکرێت وله‌نزیکترین کات ده‌ست به‌دابه‌شکردنی ده‌کرێت.

ته‌نها ئه‌وه‌ی ده‌ستکاری ده‌کرێ بڕێکی که‌م موچه‌ی پله‌ داره‌کان ده‌ستکاری ده‌کرێت.

هه‌ربۆیه ئێمه له‌فراکسیۆنی پارتی ته‌ئکید ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌،له‌گه‌ڵ هه‌نگاوه‌کانی پڕۆسه‌ی چاکسازی وپێداچوونه‌وه‌ به‌ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌روچاککردنی بژێوی ژیانی هاوڵاتیانی کوردستانین،هه‌روه‌ها به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک پشتیوانی له‌هه‌نگاوه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ین بۆ ده‌ربازبوون له‌م دۆخه‌ نه‌خوازراوه‌ وباوه‌ڕمان به‌ چاره‌سه‌ری وچاک بوون و ده‌ربازبوون له‌و دۆخه‌ کاتیه‌هه‌یه‌.

هه‌ڵبه‌ت پشتیوان وپشگیری خواسته‌کانی پێشمه‌رگه‌ هێمای مانه‌وه‌و به‌رڤانی کوردستان بووین وده‌بین.





ئەم هەواڵە 28429جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad