English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هیۆ جکمان رۆڵی کەسایەتییەکی سێرک دەگێڕێت
2017-12-23 [04:37 AM]

ZNA – هەولێر


ئەکتەری ئۆسترالی، هیۆ جاکمان، لو نوێترین فیلمیدا، رۆڵی کەسایەتییەکی سێرک دەگێڕێت و تیشک دەخاتە سەر ئەو هونەرە کە خەریکە نامێنێت.

 

لەم فیلمەدا تیشک خراوەتە سەر ژیانی یاریزانی سێرکی ئەمریکی، بی تی پارنۆم کە دامەزرێنەری سێرکی جیهانییە.

 

نمایشی ئەم بەرهەمە سینەماییە لە ٢٠ ئەم مانگە لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور دەستیپێکرد.

 

فیلمەکە بەناوی "گەورەترین پیاوی سێرک" لە دەرهێنانی مایکل گراسییە و هەریەکە لە زاک ئیڤرۆن و میشێل ویلیامز رۆڵی سەرەکی دەگێڕن.

 

نمایشەکانی ئەم بەرهەمە سینەماییە پڕیەتی لە میوزیک، گۆرانی و سەما و وەک فیلمێکی میوزیکال دێتە بەرچاو.

 

ئاژانسی فەرمیی ئیسپانیا بڵاویکردووەتەوە، هیۆ جکمان لەم فیلمەدا ژیانی خۆی خستووەتە مەترسییەوە و هەر بەهۆی ئەوەی لە فیلمەکانیدا ژیانی خستووەتە مەترسییەوە، فیلمەکانی بەهێزن و سەرنجی بینەران بەلای خۆیدا رادەکێشێت.

 





ئەم هەواڵە 2494جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad