English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
میسی بەبەردێک چوار چۆلەکە بەردەداتەوە 
2017-12-23 [05:34 AM]

ZNA – ھەولێر 


ئێوارەی ئەمڕۆ لیونێل میسی ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە سەرکردایەتی تیپەکەی کرد بۆ سەرکەوتن بەسەر یانەی ریال مەدرید . 

لەخولەکی ٦٤ ی یارییەکە لیونێل میسی توانی لەرێگەی لێدانی سزا گۆڵی دووەم بۆ یانەی بەرشەلۆنە تۆماربکات, بەم گۆڵەش میسی توانی چەند ژمارەیەک گرنگ تۆماربکات . 

بەم گۆڵە میسی کۆی گۆڵەکانی گەیاندە ٢٥ گۆڵ لە یارییەکانی کلاسیکۆ , بەمەش پێگەی خۆی وەک گۆڵکاری کلاسیکۆ قایمتر کرد. 

میسی بەم گۆڵەی توانی کۆی گۆڵەکانی بگەینێتە ٥٤ گۆڵ لەساڵی ٢٠١٧ بەمەش لە ئێستادا لە پێشەنگی گۆڵکارانی جیھان دێت . 

ھەروەھا میسی بەم گۆڵەی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە کۆی گۆڵەکانی گەیاندە ٥٢٦ گۆڵ , بەمەش بە پێش ئەفسانەی یانەی بایەرن میونشن گێرد مۆلەر کەتەوە کە لەگەڵ یانەی باڤاری ٥٢٥ گۆڵی تۆمار کردبوو. 

ھەروەھا میسی بەم گۆڵەی لە یانەی ریال مەدریدی تۆماری کرد پێگەی خۆی لە پێشەنگی گۆڵکارانی لالیگا پتەوتر کرد بە تۆمارکردنی ١٥ گۆڵ . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 1624جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad