English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌رپرسێك: پیلانی بەعەرەبکردنی کەرکووک ھەیە
2017-12-23 [06:02 AM]

ZNA - هه‌ولێر


بەرپرسی لقی سێی پارتی لە کەرکووک ئاشكرای كرد، پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکووک بڕیاری داوه‌ به‌ ده‌ركردنی خێزانەکانی نیشتەجێبووی نێو شوققەکانی ھەردوو گەڕەکی سەیادە و پەنجاعەلی، وتیشی، پیلانی بەعەرەبکردنی کەرکووک ھەیە و کورد لەو شارە دەردەکرێ.

محەمەد خورشید، بەرپرسی لقی سێی پارتی لە کەرکووک رایگەیاند، ساڵانی ڕابردوو ژمارەیەک یەکەی نیشتەجێبوون لە ھەردوو گەڕەکی پەنجاعەلی و سەیادەی شاری کەرکووک دروست کراون و ئەو سەردەمە بە بڕیاری پارێزگاری کەرکووک بەسەر خانەوادەی شەھیدان و بەشێک لە پێشمەرگەکانی سەر بە یەکەی ٧٠دا دابەش کرابوون و تێدا نیشتەجێ ببوون، بەڵام ئێستا ئەو خێزانە کوردانە دەردەکرێن و کەسێکیش نییە بەرگرییان لێ بکات.

محه‌ممه‌د خورشید روونی کردەوە، ئەم بڕیارە بەر لە مانگێگ لە لایەن پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکووک دەرکراوە و حەفتەی ڕابردوو خێزانەکانی نیشتەجێبووی نێو شوققەکانی ھەردوو گەڕەکی سەیادە و پەنجاعەلی ئاگادار کراونەتەوە بۆ دەرکردن.

روونی كرده‌وه‌، بە پێی زانیارییه‌كان، پیلانی بەعەرەبکردنی کەرکووک ھەیە و کورد لەو شارە دەردەکرێ، ئەم پیلانە لە ئەجێندای سەرەکیی دەسەڵاتدارانی ئێستای کەرکووکە، لەبەر ئەوەش گومانمان ھەیە ئەو گەڕەکە نوێیانەی لە ساڵانی ڕابردوو دروست کراون تێک بدرێن و خەڵکەکەیشی دەربکرێن.

kdp.info





ئەم هەواڵە 1084جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad