English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
متمانە بە کامیان بکەین ؟
2017-12-23 [08:39 AM]

ZNA- ھەولێر


متمانە بە کامیان بکەین ؟ 

زاراوەی ( رۆژنامەوانی ھاولاتی ) کە ئێستا رۆژ لە دوای رۆژ لە گەشەکردندا ئەم جۆرە رۆژنامەوانیە دوای دروستبوونی ھێلی ئینتەرنێت پەیدابوون، بەلام تاوەکوو ئێستا پسپۆرانی بواری میدیا لەسەر رۆژنامەوانی ھاولاتی دووڕای جیاوازیان ھەیە، بەشێک پێیان وایە ھەرکەسێک مۆبایلێک یان لاپتۆپێک و ھێلی ئینتەرنێتی ھەبێت زانیاریەکان بگوازێتەوە رۆژنامەنووسە، بەلام بەشێکی تر پێیان وایە کاری رۆژنامەوانی کۆمەلێک بنەماو پرنسیپی ھەیە ھەموو کەس ناتوانێت ببێت بە رۆژنامەنووس.

( جۆرج برۆک) سەرنووسەری رۆژانی شەمەی رۆژنامەی تایمزی لەندەنی دەلێت " ئەوپرسیارە زۆر گرنگە ھەمیشە بەکاربەرانی ھەوال و رایەکان لە خۆیانی بکەن ئەوەیە ئایا متمانە بەم سەرچاوەیە بکەین؟ ھەندێ تاقی کردنەوە لەم سەرچاوەیە سەرکەوتوودەبن، ھەندێکی دیکەشیان دروست دەرناچن. کۆمەلگا کراوەکان ئارەزوو دەکەن بە کراوەی بمێنەوە، پێویست دەکات ئەم تاقیکردنەوەیە بەردەوام ئەنجام بدەن.

بەلام لەلاێکی تر خراپییەکەی ئەوەیە، تۆری ئینتەرنێت تواناێکی زۆری ھێناوەتە ئاراوە بۆ یاریکردنێکی گەورە ھەندێجار زانیارییەکان دەشێوێنن. ئەمەش زەحمەتە بەردەمی لێبگیرێت ئەگەر مەحاڵ نەبێت. رۆژنامەوانی ھاولاتی بەرپرسیارێکی گەورە دەخاتە ئەستۆی رۆژنامەنووسە پیشەگەرەکان، بۆ ئەوەی پابەندبن بە پێوەرگەلی بەرز لە کاتی لێکۆلینەوە لە راستی رووداوەکان و راستگۆیی لە بابەتەکاندا. ھەوالسازان بەشێکی زیاتری کاتەکانی خۆیان تەرخان دەکەن تاوەکوو زیاتر راستی و دروستی زانیارییەکان شی بکەنەوە.

دەشێت زۆر جار زانیارییەکانی رۆژنامەوانی ھاولاتی دروستبن بەلام زانیارییەکان رێک خراونین ئەمەش پێویستی بە ئەزموونی رۆژنامەنووسێکی پیشەگەر ھەیا تاوەکوو زانیارییەکان بگۆرێت بۆ کارێکی ( رۆژنامەوانی).

 

گۆران مستەفا ھەرکی





ئەم هەواڵە 2128جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad