English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گەڕانەوە بۆ لای (نووری المالیکی)!!
2017-12-24 [11:17 AM]

نووسینی: کارزان سەباح هەورامی


یەکێک لەو کارتە سیاسیانەی کوردستان پێویستە بەکاری بهێنێت، رێگریکردنە لەو دەسەڵاتانەی (حەیدەر عەبادی)، سەرۆکوەزیرانی عێراق کە ئێستا پەیرەوی دەکات، چونکە غرووری عەبادی، لەوە دەرچووە کە دەرفەتی بۆ گفتووگۆ ڕەخساندبێت، کوردستان لە نێوان خراپ و خراپتر، دەبێت بیر لە خراپ بکاتەوە، لە نووسینەکانی رابردووم، باسم لە کارتی بەکارهێنانی سوننە کردەوە، بۆ رێگری لە هەژوونی دەەسەڵاتی شیعە لە بەغدا،  ئێستاش تاکە چارەسەر کە کوردستان بیکات بۆ ئەوەی باڵانسی هێز لە عێراق لەوە زیاتر تێک نەچێت، باشترە سیاسەت لەگەڵ (نووری مالیکی)، سەرۆکی حزبی دەعوەی عێراق و سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق  بکات، چونکە ئەگەر بمانەوێت مەیدانەکە بۆ (عەبادی) بەجێبهێڵین رەنگە لە داهاتوو رێگای بۆ تەخت ببێت و عێراق لەوە زیاتر بەرەو هەڵدێرببات، کوردستان بۆ ئەوەی باڵانسی هێزی عێراق رابگرێت، دەبێت رکابەری عەبادیشی لەبەرچاوبێت، کە ئێستا نووری مالیکیە، هیچ کاتێک نابێت کوردستان ئەوەی بیر بچێتەوە کە سەرجەم ئەم نەهامەتیانەی بەسەر کوردستان هاتووە، دەرئەنجامی سیاسەتی مالیکی بووە، دووبارە مامەڵەکردن لەگەڵ مالیکی، دەمان خاتە سەر یاریەک ئەویش شەڕی سیاسی لە ماڵی شیعە دروست بکەین، چونکە ئەگەر لە عێراق دوو ئاراستەیی هەبێت ئەوەی ئێستاش ڕوونادات، خۆ ئەگەر ئێستا لە عێراقدا لەدەرەوەی عەبادی، بیرکردنەوەیەکی دیکە هەبوایە، ئاراستەی گفتووگۆکانی هەولێرو بەغدا وەک ئیستا نەدەبوو.

 

بۆ کورد هەر کەسێک ببێتە سەرۆک وەزیرانی عێراق، وەک یەکە، لەسەردەمی (ئیبراهیم جەعفەری تا ئەیاد عەلاو و نووری مالیکی و حەیدەر عەبادیش) سەرجەمیان یەک سیاسیەت پەیرەوی دەکەن، بەڵام ئەوەی گرنگە کە کورد لە داهاتوو سیاسەت بکات، لەم قۆناغی ئێستا دەربچێت، چونکە ئەوەی ئێستا دەیکات بریتییە لە ئاراستە نەتەوەییەکە، و یاریی سیاسەتمان بیر چوەتەوە کە برتییە لە ڕووە فێڵاویەکەی، ئەگەر ئەوە نەکەین چاوەڕوان ناکرێت بەغدا گۆڕانکاری لە سیاسەتی ڕووبدات، تائیستاش کوردستان هیچ هاوپەیمانییەکی سیاسی لە عێراق نەکردووە، جگە لە رێککەوتنی (٢٠٠٦ لەنێوان حزبی دەعوە و هاوپەیمانی نیشتیمانی کوردستان و ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی)، بەڵام بۆ داهاتوو زۆر لیست و قەوارەی سیاسی هەیە لە عیراقدا دەکرێت سودی لێوەربگرین، چونکە کورد بە تەنیا خۆی ناتوانێت کارتێکی بەهێز بێت لەسەر بەغدا، ئەوەشی (حەیدەر عەبادی)کردوویەتی، بەبەراورد لەگەڵ مالیکی، جیاوازیان زۆر زۆرە، لەسەر دەمی، (نووری مالیکی) پارە بڕدرا، لەسەر دەمی عەبادی جگە لەوەی بەردەوام بوو لەسەر هەمان سیاسەت، بگرە دەستی برد بۆ پارەی گومورگەکان و داخستنی ئاسمانی کوردستان و دەست بەسەراگرتنی نەوتی کوردستان، لەسەر دەمی مالیکی، هەڕەشەی بەکارهێنانی هێزی کرد ئەگەر پێشمەرگە نەبواەی هێرشی دەکرد، بەڵام لەسەر دەمی عەبادی، هێرشی کردو پێشمەرگەی شەهیدکرد و خاکی کوردستانیشیان داگیرکرد، واتە عەبادی و مالیکی هەمان کەسی سیاسین کە دەبێت لێیان بترسین.

 

لەحاڵێکدا ئەگەر هاتوو کوردستان، یاری لەنێوان (مالیکی و عەبادی) کرد، ئەو کاتە دوو بابەت ڕوون دەبێتەوە، یەکەم: لەجیاتی یەک دەنگ، دوودەنگی لەبەغدا دروست دەبێت، کە لەبەرژەوەندی کوردستاندایە، دووەم: کوردستان ئەزمونێکی تازەی سیاسەتی تاقیدەکاتەوە ئەویش وازهێنانە لەو دیوە راستەی سیاسەت، بەڵکو هەڵبژاردنی ئەودیوی دیکەی سیاسەتەکە بریتییە لە یاری سیاسی، چونکە بەغدا چەند ساڵە ئەو یاریە سیاسییە ئەوە لەگەڵ کوردستان دەکات، ئەگەر هاتوو کوردستان یاریەکەی ببردایەتەوە، ئێستا پێویستی بە مالیکی و عەبادی نەدەبوو، پێیم وایە لەئاستی نێودەوڵەتیش تائەو کاتەی کوردستان پشتیوانی لە عەبادی بکات، گرفتیان نییە، بەڵام بە لاسەنگەی تەرازووی هێز لە عێراق، بێ گومان کۆمەڵگای نێودەوڵەتیش دێتە سەرخەت.





ئەم هەواڵە 2896جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad