English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یەکگرتوو بڕیاریدا: بە مەرج لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەمێنێتەوە
2017-12-24 [11:35 AM]

ZNA- هه‌ولێر


یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، دوا ھەڵوێستی خۆی لەسەر مانەوەی حزبەکە لە حکوومەت راگەیاند و ئاشکرای کرد، تا ١٥-١-٢٠١٨ لە حکوومەت دەمێننەوە و ئەو ماوەیەش مۆڵەت دەدەنە حکوومەت بژێوی خەڵک چاکبکات.

ھادی عەلی، بەرپرسی ئەنجوومەنی سیاسی و جەماوەری یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا، لە چەند خاڵێکدا ھەڵوێستی حزبەکەی لە بارەی بارودۆخی ئێستا کوردستان خستەڕوو.

ھادی عەلی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکانی دوو رۆژی رابردووی حزبەکەی خستەڕوو و رایگەیاند، داوا دەکەن لێژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکانی چەند رابردووی کوردستان پێکبھێنرێت و کاری جددی بۆ ئازادکردنی دەستگیرکراوان و ئاشکراکردنی ئەو دەستانە بکەن، کە بوونەتە ھۆی بەلاڕێدابردنی خۆپیشاندان.

ھەروەھا داواش لە حکوومەت دەکەن، بە خێرایی وەڵامی داواکانی خۆپیشاندەران بداتەوە و حاڵەتی بە سەربازگەکردنی شارەکانیش کۆتایی پێبھێنێت.

لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا، ھادی عەلی راشیگەیاند، یەکگرتوو ھەڵوێستی خۆی لە باشترکردنی گوزەرانی خەڵک و مووچەخۆراندا وەردەگرێت و بۆ ئەو مەبەستەش تا١٥-١-٢٠١٨ لە حکوومەتدا دەمێننەوە.

بە گوتەی ھادی عەلی، لەو ماوەیەدا، شاندی یەکگرتوو سەردانی لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات و ئەگەر لەو ماوەیەدا، حکوومەت کێشەی دابەشکردنی مووچە لە کاتی خۆیدا چارەسەر نەکات، ئەوکات دوا ھەڵوێستی خۆیان وەردەگرن.





ئەم هەواڵە 1612جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad