English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
راوێژکاری نەمسا لێدوانێکی توند دژی تورکیا دەدات
2017-12-24 [11:44 AM]

ZNA- هه‌ولێر


راوێژکاری نەمسا لێدوانێکی توند دژی تورکیا دەدات، کە بەشێک لە ھەڵوێستەکەی، پەیوەندیی بە گەلی کوردستانەوە ھەیە.

 

سێباستیان کورز، راوێژکاری نەمسا بە رۆژنامەنووسانی وڵاتەکەی راگەیاندووە، لە تورکیا پێشێلکاریی یاسایی دەکرێتە سەر مافەکانی مرۆڤ و ئازادییە بنەڕەتییەکانی مرۆڤ سنووردار کراوە، بۆیە نابێ یەکێتیی ئەوروپا دەستەوەستان لەو پێشێلکارییانە بووەستێ.

سێباستیان کورز ھەروەھا رایگەیاندووە، حکوومەتی تورکیا ھەوڵ دەدات جالیەی تورکی لە نەمسا و ئەڵمانیا لە تێکەڵبوون بە کۆمەڵگەی ئەوروپی بەتایبەت ئەو دوو وڵاتە، دوور بخاتەوە.


راوێژکاری نەمسا بە باشی زانیوە دانوستاندنی وەرگرتنی تورکیا لە یەکێتیی ئەوروپا بووەستێندرێت و رایگەیاندووە، ”لە یەکێتیی ئەوروپا شوێنێک نییە بۆ تورکیا“.

یەکێک لەو ھۆکارانەی بەھۆیەوە بەرپرسانی باڵای ئەوروپا رەتی دەکەنەوە تورکیا وەک ئەندامی یەکێتییەکە وەریبگرن، پێشێلکردنی مافەکانی گەلی کوردە لە باکووری کوردستان.

سێباستیان کورز (تەمەن ٣١ ساڵ)، گەنجـیکی نەمساییە، لە ساڵی ٢٠١٣ تا ٢٠١٧ وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی بوو. لە دوایین ھەڵبژاردنی نەمسادا، وەک سەرکەوتنی بە دەست ھێنا و لە رۆژی ١٨-١٢-٢٠١٧ وەک راوێژکاری ئەڵمانیا دەستبەکار بوو.





ئەم هەواڵە 835جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad