English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نوێنەری مەسحیەکان لەوەزارەتی ئەوقاف: لە سەرتاسەری کوردستان مەراسیمی جەژنی لەدایکبوونی مەسیح بەرێوە دەچێت
2017-12-24 [12:11 PM]

ZNA-هەولێر


بەرێوبەری گشتی کاروباری مەسیحەکان لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی راگەیاند، لە جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح، وەک نەریتێک لە کەنسەی مار یوسف لە عەنکاوە کە جەنابی مەتران سەرپەرەشتی دەکات، کاتژمێر ١٠ی شەو بە ئامادەبوونی میوانەکان و بەرپرسەکان و کونسولەکان لەوێ بەرێوە دەچێت.

خالید جەمال ئەلبیر، بەرێوبەری گشتی کاروباری مەسیحەکان لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگروسی راگەیاند: ئەمرۆ لە یادی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح درودی خودای لە سەربێت مەراسیمی نوێژ کردن لە ھەموو کەنیسەکان بەرێوەدەچێت بەبێ جیاوازی، لە دوای کاتژمێر ٦ ئێوارە دەست پێ دەکات، لە جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح، وەک نەریتێک لە کەنسەی مار یوسف لە عەنکاوە کە جەنابی مەتران سەرپەرەشتی دەکات، کاتژمێر ١٠ی شەو بە ئامادەبوونی میوانەکان و بەرپرسەکان و کونسولەکان لەوێ بەرێوەدەچێت، تا کاتژمێر ١٢ شەو بەردەوام دەبێت، وە لە ھەموو کەنیسەکانی تریش ئەم مەراسیمە ئەنجام دەدرێت، بۆ بەیانی ٢٥-١٢-٢٠١٧ پێشوازی لەمیوانەکان دەکرێت لە کاتژمێر ٣ی ئێوارە بۆ کاتژمێر ٦ی ئێوارە، ھەروەھا دوای کاتژمێر ٦ی ئێوارە لە بابیلۆن کەرنەڤالی سەری ساڵ دەست پێ دەکات بە ئامادەبوونی پارێزگای ھەولێر و وەزیرەکان و مەترانەکان، ھەموویان بەیەکەوە ئەم مەراسیمە دەکەنەوە و تا کۆتایی سەری ساڵ بەردەوام دەبێت.

خالید جەمال گووتی: جیاوازی  ئەم جەژنە لەگەل جەژنەکانیتر ئەوەیە کەوا ئاوارە مەسیحەکان بەشێکی زۆر گەراونەتەوە بۆ شوێنەکانی خۆیان لە دەشتی نەینەوا و موسل، بەلام ھەندێکیشیان لێرە ماونەتەوە بە ھۆی ئەوەی کە مالەکانیان بە تەواوی رووخاون و وێران بوون ناتوانن بگەرێنەوە لە ئێستادا، ئەم جەژنەش یەکەم جەژنە دەکرێت لە موسل، جەنابی پاتیریاکۆ و مەترانەکانی موسل و دەشتی نەینەوا  ئەمرۆ لەوێ جەژن دەکەن.

بەرێوبەری کاروباری مەسیحەکان گووتی: ئەمرۆ جەژنی لە دایکبوونی حەزرەتی مەسیحە، بەم بۆنەیەشەوە لە ھەرێمی کوردستان رۆژی یەکشەممە و دووشەممە کراوەتە پشووی فەرمی ئەمەش بەتایبەتمەندی تەنھا لە ھەرێمی کوردستان ھەیە، لە رۆژھەلاتی ناوراست و عێراق تا ئێستا بە بریارێکی فەرمی رۆژی لە دایکبوونی حەزرەتی مەسیح نەکراونەتە پشوو.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 778جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad