English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هه‌ندێك له‌ سه‌ركرده‌ی حزبه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كانی كوردستان به‌ نهێنی له‌گه‌ڵ به‌غدا كۆبوونه‌ته‌وه‌
2017-12-24 [01:39 AM]

ZNA-هەولێر


سەرکردەی ژمارەیەک حزبی ئۆپۆزسیۆنی کوردستان بە نھێنی لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا کۆبوونەتەوە و دەیانەوێ پشتیوانی بەغدا بۆ نەھێشتنی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان مسۆگەر بکەن .

بەرپرسێکی سیاسی باڵا بە رۆژنامەی ئەلعەرەبی ئەلجدیدی راگەیاندووە: سەرکردەی بەشێک لە حزبە ئۆپۆزسیۆنەکانی کوردستان بە نھێنی کۆبوونەوەیان لەگەڵ بەرپرسانی حکوومەتی بەغدا کردووە، بەو ئامانجەی پشتیوانی بەغدا بەدەست بھێنن، بۆ پاڵپشتیکردنی تەواوەتی بەغدا لە خۆپێشاندەران و بەکارھێنانی خۆپێشاندەران بۆ لەناوبردنی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و دواتریش پێکھێنانی حکوومەتێکی سەر بە بەغدا لەلایەن ئەو حزبە ئۆپۆزسیۆنانەوە.

بەرپرسە باڵاکە دەشڵێ: ئەو لایەنانە دەیانەوێ ناکۆکییەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا بقۆزنەوە و بەرژەوەندییەکانی خۆیان بەدی بھێنن، شەقام و خەڵکی کوردستانیش بکەنە ئامرازێک و بەکاریان بھێنن، تا خۆیان حکوومەتێکی سەر بە بەغدا لە ھەرێمی کوردستان دروست بکەن.


رێباز یونس 





ئەم هەواڵە 1579جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad