English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەیامی پیرۆزبایی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بەبۆنەی جەژنی لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیح
2017-12-24 [01:54 AM]

ZNA-هەولێر


بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیح(سڵاوی خوای لێبێت) گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم خوشك وبرا مەسیحیەكانی كوردستان و عێڕاق و جیهان دەكەین، هیوادارین هاتنەوەی ئەو یادە پیرۆزە مایەی خێروخۆشی و بەختەوەری بێت بۆ گشت لایەك.

 

مایەی شانازییە، كە هەرێمی كوردستان لە دێرزەمانەوە لانكی ئەو كولتورە دەوڵەمەندەی فرەیی و هەمەجۆریی ئایینی و ئیتنی بووە و بۆتە بنەمایەكی بەهێزی یەكگرتوویی و پەرەسەندنی ئەو فەرهەنگ و شارستانیەتە، بۆیە دەبێ لەمەودواش بەهەمان گیانی تەبایی و برایەتی ئەو كولتورە قووڵتر بكەینەوە و هەنگاوی زیاتر بنێین بەرەو باشتركردنی باری گوزەرانی هاووڵاتیان و پتەوتركردنی بنەماكانی سەقامگیریی و ئارامیی  لەسایەی حکومەتی هەرێمی كوردستاندا.

لەكاتێكدا كریستانەكان بەوپەری ئازادی و ئارامیەوە جەژن و یادە ئایینی و كولتوریەكانیان تێدا دەگێڕن و بەسەردەكەنەوە ئەمڕۆ وێرای كێشە ناوخۆییەكان، هەرێمی كوردستان، بۆتە پەناوپەناگەی ئارام وئاسوودەیی بۆ هەزاران خوشك و برایانی دیكەی كریستیان و لێقەوماوانی دیكەش، كە لە ناوچەوشوێن و شارەكانی عێڕاق روویان تێكردووە و بە زێدو وڵاتی خۆیانی دەزانن.

ئێمە لە كاتێكدا وەك پارتی دیموكراتی كوردستان تەواوی توانای خۆمان خستۆتەگەڕ بۆ چارەسەکردنی کێشە و گرفتەکان و باشکردنی ژیان و گوزەرانی کوردستانیان  بە گشت پێكهاتە ئایینی وئیتنیەكانەوە لەوانەش خوشك و برایانی کلدان سریان ئاشور و فەراهەمکردنی خۆشگوزەرانی و ئاسوودەیی بۆیان، هاوکات بەردەوام دەبین لە هەوڵ و كۆشش بۆ دابینكردنی گشت مافە رەواكانیان.

هیواخوازین جەژنی ئەمساڵی خوشك و برایانی كریستیان ببێتە هەوێن و هاندەرێكی دیكە بۆ پتەوكردن و قووڵكردنەوەی گیانی برایەتی و پێكەوژیان و لێبوردەیی و تەبایی لە نێوان هاووڵاتیان و كۆمەڵگەكەماندا و كەمكردنەوەی دەردەسەری و ئێش و ئازارەكان، هەروەها داواكارین گشت لایەك بەوپەری بەرپرسیاریتیەوە هەوڵ بدەین بۆ یەكخستنی ریزەكان و یەكدەنگی نیشتیمانی بۆ رەتدانی ئەو قۆناغە هەستیارەو رووبەرووبوونەوەی پیلان و هەوڵە چەپەڵەكانی پیلانگێڕیی و لەباربردنی ئەو ئەزموونەمان.

جارێكی دیكە جەژنی لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیح(سڵاوی خوای لێبێت)لە سەرجەم خوشك وبرایانی كریستیان پیرۆز بێت.

مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان

24/12/2017





ئەم هەواڵە 763جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad