English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران جه‌ژنى له‌دایكبوونى حه‌زرتى عیسا پیرۆز ده‌كات
2017-12-24 [02:13 AM]

ZNA-هەولێر


به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى له‌دایكبوونى حه‌زره‌تى عیساى مه‌سیحه‌وه (سڵاوى خواى لێبێت)، پیرۆزبایى له‌ خوشك و بریانانى مه‌سیحى له‌ هه‌رێمى كوردستان و عیراق و ته‌واوى جیهان ده‌كه‌ین، هیواى جه‌ژن و پشوویه‌كى خۆش و ئارامیان بۆ ده‌خوازین.

ئه‌مساڵیش جه‌ژنى له‌دایكبوون له‌ كاتێكدا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ به‌ داخه‌وه‌ هێشتا به‌ سه‌دان هه‌زار خوشك و براى مه‌سیحیمان له‌گه‌ڵ پێكهاته‌ ئایینى و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانى دیكه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان ئاواره‌ن، كه‌ له‌ ئه‌نجامى توندوتیژى و تیرۆرى ڕێكخراوى تیرۆرستیى داعش و به‌ئامانجگرتنیان له‌ناوچه‌ جیاكانى عێراق، ماڵ و حاڵى خۆیان جێهێشتووه‌. وێڕاى نه‌مانى داعشیش، به‌ڵام به‌هۆى ڕووداوه‌كانى ئه‌م دواییه‌ و ئه‌و دۆخه‌وه‌ كه‌ هاتۆته‌ئاراوه‌، متمانه‌ و دڵنیاییان نییه‌ و نه‌یانتوانیوه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ ناوچه‌كانیان.

خوشك و برایانى مه‌سیحى له‌ هه‌رێمى كوردستان پێكهاته‌یه‌كى مێژوویى و دێرینى كۆمه‌ڵگه‌ى هه‌مه‌ڕه‌نگ و ده‌وڵه‌مه‌ندى كوردستانن كه‌ به‌هه‌زاران ساڵ پێكه‌وه‌ له‌گه‌ڵ پێكهاته‌ نه‌ته‌وه‌یى و ئایینییه‌كانى دیكه‌ كوردستانیان بنیاتناوه‌ و به‌رگرییان لێكردووه‌ و هه‌مووان پێكه‌وه‌ به‌ ته‌بایى و له‌ئارامى و سه‌قامگیریدا ژیاون.

هیوادارین خوشك و بریانى مه‌سیحى و هه‌موو پێكهاته‌كانى دیكه‌ى كوردستان، جه‌ژن و بۆنه‌كانى داهاتوویان له‌ دۆخێكى باشترى گوزه‌ران و سه‌قامگیریدا بكه‌نه‌وه‌ و ئاواره‌ و په‌نابه‌رانیش به‌ سه‌رفرازى گه‌ڕابنه‌وه‌ ناوچه‌ ئاوه‌دانكراوه‌كانیان و به‌ زێد و ماڵ و حاڵى خۆیان شاد بووبنه‌وه‌.

دووباره‌ جه‌ژنى له‌دایكبوون له‌ هه‌مووان پیرۆز بێت، جه‌ژنێكى به‌خته‌وه‌ر و پڕ له‌ ئارامى بۆ هه‌مووان ده‌خوازین.

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
24/12/2017





ئەم هەواڵە 868جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad