English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
په‌یامی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ به‌بۆنه‌ی یادی له‌دایك بونی حه‌زره‌تی ( مه‌سیح)
2017-12-24 [02:14 AM]

ZNA-هەولێر


په‌یامی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ به‌بۆنه‌ی یادی له‌دایك بونی حه‌زره‌تی ( مه‌سیح) سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت
به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی یادی له‌دایك بونی پێغه‌مبه‌ری ئاشتی حه‌زره‌تی ( مه‌سیح) و ساڵی تازه‌ی زایینی 2018 پیرۆزبایی له‌هه‌مو مرۆڤایه‌تی و گه‌لانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی و مه‌سیحیه‌كان به‌تایبه‌تی ده‌كه‌ین . هیوادارین ئه‌و یاده‌ و ساڵی تازه‌ له‌گه‌ڵ خۆی ئاشتی خۆشی و بهینته‌وه‌و ببێته‌ وێستگه‌یه‌ك بۆ كۆتایی هێنان به‌ناخۆشیه‌كان و شه‌ڕو نه‌هامه‌تیه‌كان كه‌ باڵی به‌سه‌ر جیهان و ناوچه‌كه‌ كێشاوه‌.
ئه‌مرۆ له‌هه‌مو كات زیاتر میلله‌ته‌كه‌مان پێویستی به‌ په‌یامه‌كانی حه‌زره‌تی مه‌سیح هه‌یه‌ كه‌ ئاشتی و ئاوه‌دانی یه‌ ، چونكه‌ ناوچه‌كه‌ به‌ چه‌ندان كێشه‌و ئاژاوه‌و ململانئ چوار ده‌وره‌ دراوه‌ .ئه‌گه‌رچی گروپی تیرۆریستی داعش له‌قۆناغه‌كانی كۆتایی دایه‌ به‌ڵام ئاسه‌واره‌كانی ئه‌و شه‌ڕو كاولكاریه‌ هێشتا له‌سه‌ر ئه‌و خه‌ڵكه‌ ماوه‌ كه‌ توشی نه‌هامه‌تی و ئاواره‌یی بون له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و گروپه‌ و ده‌یان تاوانیان به‌رامبه‌ر كرا به‌تایبه‌ت مه‌سیحیه‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌واو موصڵ كه‌ قوربانی سه‌ره‌كی بون له‌و كاره‌ساتانه‌ و چه‌ندانیان شه‌هید و بئ سه‌رو شوێن بون و ژماره‌یه‌كی زۆریان ئاواره‌ بون و وڵاتیان به‌جێ هێشت و چونه‌ هه‌نده‌ران ئه‌گه‌رچی ئه‌وان به‌شێكی سه‌ره‌كین له‌ شارستانیه‌تی ناوچه‌كه‌و ئه‌و وڵاته‌و به‌شداربونه‌ له‌بونیات نانی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌و دروست كردنی مێژووه‌كه‌ی به‌ڵام به‌هۆی توندوتیژیه‌كان و هه‌ڕه‌شه‌كان به‌تایبه‌ت له‌ پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و خواروو به‌شێكی زۆریان وڵاتیان جئ هێشتوه‌ كه‌ هیوادارین له‌سه‌ر خاكی خۆیان بمێننه‌وه‌.
ئه‌مرۆش كه‌ ئه‌و یاده‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان به‌قۆناغێكی سه‌خت تئ ده‌په‌ڕێت و له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌ك گردبونه‌وه‌و خۆپیشاندان به‌ڕێوه‌ چوو وه‌ برینداربون و شه‌هید هه‌یه‌و چه‌ندان باره‌گاو بینای حكومی و موڵكی گشتی سوتینران كه‌ خه‌ڵك بۆ مه‌به‌ستی داواكردنی موچه‌و باشتر كردنی ژیان هاتنه‌ سه‌ر شه‌قام به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ خه‌ڵكانێك خۆپیشاندانه‌كانیان به‌لاڕێدا بردوو سواری شه‌پۆلی ناڕه‌زاییه‌كان بون و توندوتیژی لئ كه‌وته‌وه‌و بارودوخێكی نه‌خوازراو هاته‌ پێش.
ئێمه‌ دوپاتی ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ بۆ داكۆكی له‌مافی هاوڵاتیان پاڵپشتی ده‌كه‌ین به‌رێگه‌ی مه‌ده‌نی و شارستانی و دوور له‌هه‌ر توندوتیژی و زه‌ره‌رێك كه‌ به‌ر دام و ده‌زگاو موڵكی گشتی بكه‌وێت پێویسته‌ ژیانێكی شایسته‌ تر بۆ هاوڵاتیان دابین بكرێت و حكومه‌ت چی له‌ده‌ست بێت بیكات چونكه‌ ئه‌و قه‌یران و نه‌بونی موچه‌ ژیانی هاوڵاتی قورس كردوه‌و بۆته‌ مایه‌ی هاتنه‌ پێشی چه‌ندان ڕووداوو كێشه‌. وه‌ نیگه‌رانین له‌هه‌موو ئه‌و ڕووداوانه‌ی له‌چه‌ند رۆژی ڕابردوو‌ ڕویداو هاتنه‌ پێش چونكه‌ خوێنی مرۆڤێك گه‌وره‌تره‌ له‌هه‌مو شتێك و نابێت مرۆڤه‌كان بنه‌ قوربانی ئامانج و سیاسه‌تی هیچ كه‌س و لایه‌نێك .
هیوادارین ساڵی تازه‌و ئه‌و یاده‌ له‌گه‌ڵ خۆیان كۆتایی بهێنن به‌هه‌موو ناخۆشی یه‌كان و ئاشتی و ئاوه‌دانی باڵی به‌سه‌ر میلله‌ته‌كه‌مان بهێنته‌وه‌و هه‌موو لایه‌ك ده‌ست له‌ناو ده‌ست له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی میلله‌ته‌كه‌مان له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و كۆتایی به‌و قه‌یران و ناخۆشیانه‌ بینن كه‌ به‌سه‌ر میلله‌ته‌كه‌مان هاتوه‌و سه‌پێنراوه‌.

ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ
24/12/2017





ئەم هەواڵە 1081جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad