English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆ جەژنی سەری ساڵی نوێ ھاتوچۆی ھەولێر بەرنامەیەکی تۆکمەی داناوە
2017-12-24 [02:22 AM]

ZNA- هەولێر


گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی ھەولێر ڕای دەگەیەنێت، ئامادەکارییان بۆ سەری ساڵی نوێ کردووە.

ڕاید فازڵ حاجی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی ھەولێر، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی ڕاگەیاند: لە بەرنامەیاندایە بۆ دانانی ژمارەیەکی زۆر لە ئەفسەر و کارمەندی ھاتوچۆ بۆ ئەو شوێنانە ھەیە کە خەڵک لێ کۆدەبێتەوە و ئاھەنگی لێ دەگرن، ئەوەش لە پێناوی ڕوونەدانی قەرەباڵغی و ڕووداوی ھاتووچۆ، ئەو بەرنامەیەش لە شارۆچکەی عەنکاوە کە شوێنی مەسیحەییەکانە و ئاھەنگی زۆری تێدا دەکرێت، ھەروەھا چەند شەقام و پارکەکانی ناو شاری هەولێر  کە شوێنێکی قەرەباڵغە و ئاھەنگ لەوێش رێوشوێن دەگرنەبەر ڕێکخستنی هاتووچۆ.

ڕائد فازڵ حاجی گووتی: لەبەر ئەو رووداوانی دوای ڵە نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق روویانداون پێشبینی دەکرێ، کە ئەمساڵ گەشتیاری دەرەوەی ھەرێمی کوردستان سەردانی ھەولێر نەکەن، ئەمەش لەبەر داخستی ڕێگای کەرکووک- ھەولێر کە ژمارەیەی زۆری گەشتیاری خواروو و ناوەڕاستی عێراقی پێدا دەھاتن بۆ ھەولێر بەشداری کردن لە ئاهنەگەکان، دەشڵێت: "ئەگەر گەشتیار بە فڕۆکە بێت، لەو حاڵەتەش کێشە بۆ ئێمە لە رووی هاتووچۆیەوە دروست نابێت". 


هەروەها، گوتەبێژی ھاتووچۆی ھەولێر گووتی:  داوا لە ھاووڵاتیانیش دەکەین پابەندی ڕێنمایەکانی ھاتووچۆ بن، "چونکە لە شەوی سەری ساڵی نوێدا، ڕێژەی خواردنەوە کحوولییەکان زیاد دەکات بۆیە مەفرەزەکانمان ئامێری پشکنینی ئەو مادانەیان لەگەل دەبێت بۆ ئەوە کۆنتروڵی هەر حالەتێکی لەو جۆرە بکەن، ئەوەش کاریگەریی لەسەر زیادبوونی ڕووداوەکانی ھاتووچۆ دەبێت.


دڵشاد هەرکی





ئەم هەواڵە 1726جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad