ZNA- ھەولێر بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، دۆزینەوەی تەرمێکی لەناو پڕۆژەی شاری دایک، بەرامبەر چاڤی لاند، راگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، بڵاوی کردووەتەوە، کە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 24/12/2017، دوای ئاگادارکردنەوەی ھێزەکانی پۆلیس، تەرمی ھاووڵاتییەک لەناو پڕۆژەی شاری دایک بەرامبەر چاڤی لاند، دۆزرایەوە.
پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی خستوەتەڕوو، کە دوای گەیشتنی ھێزەکانی پۆلیس و تیمە فریاگوزارییەکان تەرمی ھاوڵاتییەکە ڕەوانەی پزیشکی دادوەریی سلێمانی کراوە.
ئاشکراشی کردووە، کە بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان ئەو ھاووڵاتییە ڕەگەزی نێرە، تەمەنی نزیکەی 30 ساڵ دەبێت و نزیکی 4 ڕۆژە کوژراوە، بەھۆی ئەوەی ھیچ ناسنامەیەکی پێ نەبووە تا ئێستا ناو، تەمەن و شوێنی نیشتەجێبوونی نەزانراوە.
پۆلیسی پارێزگای سلێمانی جەختی لەوەش کردووەتەوە، کە لەئێستا ھێزەکانی پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەی وردن و پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ روودداوەکە کراوەتەوە.
ئەم هەواڵە 262جار خوێندراوەتەوە |