English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نوێترین زانیاری لەسەر ناردنی بووجەی ھەرێم لەلایەن بەغداوە
2017-12-24 [03:35 AM]


جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، ئاماژە بەوە دەدات، کە فشارێکی زۆری نێودەوڵەتی و ناوخۆی لەسەر عەبادی ھەیە بۆ ئەوەی مووچەی خەڵکی ھەرێمی کوردستان بنێرێت.

 

شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، ڕایگەیاند: "فشارێکی زۆری نێودەوڵەتی و ناوخۆی لەسەر عەبادی ھەیە، بۆ ئەوەی مووچەی خەڵکی کوردستان بنێردێت، بەڕادەیەک فشارەکان چوونەتە خانەی ناشیرینکردنی عەبادییەوە، بەتایبەتی ئەگەر لە پێنەدانی مووچەی خەڵکی کوردستان بەردەوام بێت".

 

دوای ئەوەی  ھەواڵێکی لەسەر ھاتنی وەفدێکی عێراقی بڵاو کرایەوە، کە پێکھاتبوون لە مەھدی عەلاق، ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی وەزیران و عەقیل مەحموود خەزعەلی، بریکاری وەزارەتی ناوخۆی عێراق بۆ ھەرێمی کوردستان بڵاو کردەوە، شاخەوان عەبدوڵا بێ ئاگایی خۆی لە ھاتنی ئەو شاندە دەربڕی و ئاشکرای کرد: "ئەو دوو کەسە لە نووسینگەی عەبادین، سەردانەکە زیاتر سیاسییە، چونکە حکوومەتی عێراق ئیستا فشارێکی زۆری لەسەر دروست بووە کە لەم یەک دوو مانگەدا بابەتی ناردنی مووچە و ناردنی بڕێک پارە بۆ ھەرێمی کوردستان یەکلایی بکاتەوە".





ئەم هەواڵە 526جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad