English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زێدان سێ ھەڵەی گەورەی کرد 
2017-12-24 [03:47 AM]

ZNA – ھەولێر 


دوای دۆڕاندنی یاری کلاسیکۆ لەبەرامبەر یانەی بەرشەلۆنە , ھاندەرانی یانەی ریال مەدرید رەخنەیەکی زۆر لە زەینەدین زێدانی راھێنەر دەگرن , بەوەی ھۆکاری سەرەکی شکستەکە بووە . 


رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی  لە راپۆرتێکی تیشکی خستووتە سەر سێ ھەڵەی ستراتیژی زێدان کە لەیارییەکە ئەنجامی دا و بووە ھۆی دۆڕانی یانەکەی . 

ھەڵەی یەکەمی زێدان بریتی بوو لەوەی یاری بە کۆڤاسیچ کرد بۆ راگرتنی میسی بەڵام کۆڤاسیچ نەیتوانی ئەو کارە بکات و میسی رۆلێکی سەرەکی بینی لەسەرکەوتنی یانەی بەرشەلۆنە . 

ھەڵەی دووەم زێدان بریتی بوو لەوەی نەیتوانی لە نێوان گێمەکانی یارییەکە ھانی یاریزانانی تیپەکەی بدات بۆ بەردەوام بوون لەو ئاستەی لە گێمی یەکەم پێشکەشیان کرد ,چونکە لە گێمی یەکەم ریال ئاستێکی زۆر باشی ھەبوو , بەڵام لە گێمی دووەم وورەی یاریزانەکانی رووخا بوو . 

ھەڵەی سێیەمی زێدان لە گۆڕانگارییەکان بوو بەتایبەتی دوای دەرکردنی کارڤاخاڵ و یاری پێنەکردی ئیسکۆ بوو ,چونکە یاریزانێکی وەک ئیسکۆ دەیتوانی ھێلی ناوەڕاست بەھێز  بکاتەوە بەڵام تا کۆتایی یارییەکەش ھەر لەسەر کورسی یەدەگ مایەوە . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 2329جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad