English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پیاوێک لە نزیک چاڤی لاند دەکوژرێت 
2017-12-24 [03:58 AM]

ZNA – ھەولێر 


 

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ (یەکشەممە، ٢٤-١٢-٢٠١٧) دوای ئاگادارکردنەوەی ھێزەکانی پۆلیس، تەرمی ھاونیشتمانیێک لەناو پڕۆژەی شاری دایک (بەرامبەر چاڤی لاند) بە کوژراوی دۆزرایەوە.


دوای گەیشتنی ھێزەکانی پۆلیس و تیمە فریاگوزارییەکان، تەرمی ھاونیشتمانییەکە رەوانەی پزیشکی دادوەری لە شاری سلێمانی کراوە.


پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان ئەو ھاونیشتمانییە رەگەزی نێرە و تەمەنی نزیکەی ٣٠ ساڵ دەبێت، نزیکەی چوار رۆژە کوژراوە، بەھۆی ئەوەی ھیچ ناسنامەیەکی پێ‌نەبووە، تائێستا ناو و تەمەن و شوێنی نیشتەجێبوونی نەزانراوە.

ھێزەکانی پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن و پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ رووداوەکە کراوەتەوە. 


ي.ا





ئەم هەواڵە 4660جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad