English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یاساناسێک: قسەکانی مالیکی تەنیا هەست بزوێنن و هیج نین
2017-12-24 [04:48 AM]

ZNA-ھەولێر


یاساناسێک راگەیاند، کورد ئەو ژمارەیە نەماوە کە نوری مالیکی و  بەغدا پێویستیان پێبێت بۆ ئەوەی سەرەنجیان بۆ لای خۆیان رابکێشن یان رانەکێشێن.

 

دکتۆر. عسمان علی وەیسی، یاساناس، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگروسی راگەیاند: ئەم قسانەی نوری مالیکی کە لە هەڤپەیڤینێک لە گەل میدیاییەکی کوردی کردی، نە بەخۆدا چوونەوەیە و نە پلانی سەرەنج راکێشانی کوردیشە بۆلای خۆی، لە بازاری سیاسی عێراق دا ھەموو شتێکی شیاو  و  ناشیاوت سەیر و سەمەرەت دێتەپێش، بۆیە من پێم وانیە دەستھەلاتدارانی بەغدا لە نوری مالیکی و حەکیم و حەیدەر عەبادی ھەتا سەدر ھیچیان جورئەت و قودرەتی دەولەتداریان ھەبێت بەو مانایەی کە بە ھەلەکانی خۆیاندا بچنەوە و شێتکی نوێ پێشکەش بکەن، وە نە منەتیشیان بە کوردە لەم بارودۆخەی ئێستادا، چونکە کورد ئەو ھاوکێشەی کە شیعە بێ دەستھەلات و بێ سوپا و بێ ھێز بوو  بێ پشگیری ماددی و مەعنەوی جیھان بوو ئەمریکاش بە ھێزەوە لە مەیدانەکەدا بوو سونەی دەستە شان بوو پرتە و بۆڵی کوردی لەسەر شان بوو، ھەموو ئەوانەی کۆتایی پێھێناون، ئێستادا دەستھەلاتدارانی بەغدا وە کوردیش لەناو خۆیاندا ئەو یەکگرتوویەی نەماوە، منەتیان بەوە نەماوە بەو مانایەی کە دەکرێت سەرەنجی کورد یان شەقامی کوردی یان دەستھەلاتدارانی کوردی بەلای خۆیدا رابکێشێت، چونکە لەباردۆخی ئێستادا ناوەندی کوردی یەک نیە، دەستھەلاتەکانی کورد ئەوەندە منەزەم نەبوون کە ببنە مەرجەع وەک یاسا دەلێت، ھەمیشە کەم و زۆر  شیعە خەلکانێکی دەردەکەوێت کە وەک رژێمەکانی پێشوو پەلکێشیان بکات بۆ دەستھەلات بۆ لای خۆیان، بەرای من کورد ئەو ژمارەیە نەماوە کە نوری مالیکی و  بەغدا پێویستیان پێبێت بۆ ئەوەی سەرەنجیان بۆ لای خۆیان رابکێشن یان رانەکێشێن.

 

دکتۆر عسمان گووتی: ئەمە بە دوور دەبینم پێشم وانیە حەیدەر عەبادی بە قسەی نوری مالیکی یان جگە لە مالیکی یان تەنانەت قسەی سیستانی و ولاتی ئەلمانیا و فەرەنسا و بەریتانیا نەتەوە یەکگرتووەکان ئەمریکا کاری تێنەکات بۆ ئەوەی بانگەوازی گفتووگۆ و دانوستاندن بکات ئەوا بەدلنیایەوە قسەکانی نوری مالیکیش کاری تێناکات.

 

ھەروەھا گووتی: ھەرێمی کوردستان بە دەستھەلاتدارانی و شەقامی کوردستانەوە دەکرێت لە رووی ھەستیەوە دلی خۆیانی پێ خۆش بکەن، لە رووی مێژووی و زەمەنیەوە دەکرێت وەک قسەیەکی راگەیاندن بەکاربێت لایەنی کەم بۆ ساردکردنەوەی ئەو فشارەی کە لە شەقامی شیعەوە بەتایبەتی بۆ سەر کورد و مافەکانی کورد ئەو پرسانەی ھەیە، لە رووی راگەیاندنەوە دەکرێت ئەم قسانە ھەست بزوێنبن لە ئاستی گشتی عێراق و لەناویشیاندا کورد.

 

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 1693جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad