English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق بۆ دروست کردنی هێڵی نوێی نەوتی کەرکوک کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان بانگهێشت دەکات
2017-12-24 [06:44 AM]

ZNA- هەولێر



 

وەزارەتی نەوتی عێراق داوای له کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان کردووه، تاکو مانگێکی دیکه، ئامادەیی خۆیان بۆ بەشداری له کەم‌کردنەوەی دروست کردنی هێڵی نوێی نەوتی کەرکوک – جەیهان، به فەرمی رابگەیەنن.

 

ئەم هێڵه نوێیه ٣٥٠کیلۆمەتره و جێگەی هێڵه کۆنەکه دەگرێتەوه که له ساڵی٢٠١٤ بەهۆی چەند تەقینەوەیەک لەکار کەوت.

 

وەزارەتی نەوتی عێراق گوتوویەتی، ئەم هێڵه توانای گواستنەوەی رۆژانه یەک ملیۆن بەرمیل نەوتی دەبیت. ئەم هێڵه هاوتەریبی هێڵه کۆنەکەیه.

 

به گوتەی وەزارەتی نەوتی عێراق، رێژەی بەشداریی کۆمپانیا ناوخۆییەکان له دروست کردنی ئەم هێڵه، سەدا٢٥ دەبێت و کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانیش ئەوپەڕی تاکو مانگێکی دیکه ماوەیان هەیه داواکاری پێشکەش بکەن.

 

سەرچاوه: رادیۆ دەنگی ئەوروپا





ئەم هەواڵە 616جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad