English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کەتەلۆنییەکان گاڵتە بە رامۆس دەکەن 
2017-12-24 [06:57 AM]

ZNA – ھەولێر 


رۆژنامەکانی کەتەلۆنیا بەردەوامن لە ستایشکردنی یاریزانانی بەرشەلۆنە بەھۆی ئەو سەرکەوتنە گەورەی بە سەر یانەی ریال مەدرید بەدەستیان ھێنا لە ھەمانکاتیش گاڵتە بە سێرجیۆ رامۆسی کاپتنی یانەی شاھانە دەکەن . 

رۆژنامەی مۆندۆدیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی تیشکی خستووتە سەر بەشداری کردنی رامۆس لە یارییەکانی کلاسیکۆ و نووسیوویەتی , رامۆس دەستکەوتێکی دیکەی مێژوویی لە یارییەکانی کلاسیکۆ تۆمار کرد ، بەوەی بووە یەکەم یاریزان کە زۆرترین یاری لەبەرامبەر یانەی بەرشەلۆنە لە کلاسیکۆ بدۆڕێنێت . 

ھەروەھا مۆندۆ نووسیوویەتی ، دوێنێ رامۆس ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار کرد لە زۆرترین دۆڕان لەبەرامبەر یانەی بەرشەلۆنە بە ١٧ شکست لە یارییەکانی کلاسیکۆ کە پێشتر رائول گونزالیس بە ١٦ شکست لە پێشەنگ بوو . 

لە رۆژنامەکە باس لەوەکراوە , جگە لە شکستەکان لە ئێستادا رامۆس خاوەن ژمارەی پێوانەیی لە زۆرترین دەرکردن لە یارییەکانی لالیگا ئەویش لەماوەی یاری کردنی تا ئێستا ١٩ جار دەرکراوە ، لەو ژمارەیەش پێنج جار لە بەرامبەر یانەی بەرشەلۆنە دەرکراوە . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 1321جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad