English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مه‌حمود عوسمان: ده‌بێت كورد له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه‌ی زۆرترین ماف به‌كورد ده‌دات رێك بكه‌وێـت
2017-12-24 [08:38 AM]

ZNA - هه‌ولێر


مەحموود عوسمان، سیاسەتمەداری كورد رایگه‌یاند، بەغدا نیەتی دانوستانی نییە، بەڵگەی ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ عەبادی خۆی لە دەستپێشخەریی سەرۆککۆماری عێراق و جێگرانی دزییەوە و بەشداریی کۆبوونەوەکەیشی نەکرد.

مەحموود عوسمان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، راستە سەرۆکی کۆمار و جێگرانی و چەندانی دیکە دەستپێشخەریی دانوستانیان کردووە، بەڵام ئەو بڕیارە تەنیا لە دەستی عەبادی دایە، ئێستا هەر خۆی دەدزێتەوە و دواجاریش نازانرێ لە ژێر گوشارەکاندا ڕازی دەبێ بۆ دانوستان یان نا.

باسی له‌وه‌ش كرد، عه‌بادی دەیەوێ پرسی مامەڵەکردن لەگەڵ هەرێم بۆ پڕۆپاگەندەی هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق بەکار بێنێت، بۆیە نیەتی وایە دانوستان بۆ دوای هەڵبژاردن دوا بخات.

مەحموود عوسمان ده‌ڵێت، کورد به‌خۆرێکخستنه‌وه‌ی نێوماڵی خۆی سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت، پێویسته‌ كورد رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه‌ بكات  كه‌ زیاتر دان به‌مافی كورددا ده‌نێت.

 

Kdp.info





ئەم هەواڵە 2395جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad