English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ماجیدە رومی کۆنسێرتێک لە سعودیا دەگێڕێت
2017-12-24 [03:36 AM]

ZNA – هەولێر


خانمە گۆرانیبێژی لوبنانی، ماجیدە رومی، کۆنسێرتێک لە ریازی پایتەختی سعودیا سازدەکات.

 

بڕیارە کۆنسێرتەکە لە ٢٨ ئەم مانگە سازبکرێت و تەنها ئافرەتان دەتوانن لە کۆنسێرتەکەدا ئامادەبن.

 

جگە لەو خانمە گۆرانیبێژە، دوو خانمە گۆرانیبێژی دیکە کۆنسێرت لە ریاز سازدەکەن، ئەویش خانمە گۆرانیبێژی ئیماراتی شمە حەمدان و خانمە گۆرانیبێژی سعودی، دالیا موبارکە کە لەم مانەگەدا بەڕێوەدەچن.

 

کۆمپانیای رۆتانا ئاشکرای کردووە، بڕیارە بەم نزیکانە دوو کۆنسێرتی دیکە بۆ نەوال کوێتی و ئەساڵە نەسری سازبکرێن و هەر بۆ ئەم مەبەستە گفتوگۆ لەگەڵ هەریەکە لە نانسی عەجرەم، ئەلیسا و ئەسما کراوە.





ئەم هەواڵە 3142جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad