English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
باوکی مات دێیمن ماڵئاوایی لە ژیان کرد
2017-12-24 [05:09 AM]

ZNA – هەولێر


باوکی ئەکتەری سینەمایی ئەمریکی، مات دێیمن، لە دوای نەخۆشییەکی درێژخایەن ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

 

میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردووەتەوە، کینت دێیمن لە تەمەنی ٧٤ ساڵیدا ماڵئاوایی لە ژیان کرد و ماوەی چەند مانگێک بوو دۆخی تەندروستیی باش نەبوو.

 

باوکی ئەو ئەستێرە سینەماییە لە دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٠ـدا دووچاری نەخۆشی شێرپەنجە بوو، کوڕەکەی بە هاوکاری دارایی پاڵپشتی لە توێژینەوەکان بۆ چارەسەری ئەو نەخۆشییە کردووە.

 

مات دێیمن هەروەها سندوقی هاوکاریی دامەزراندووە بۆ کۆکردنەوەی پارە بۆ نەخۆشخانەی ماساچۆستس کە تایبەتە بە چارەسەرکردنی نەخۆشی شێرپەنجە لە شاری بۆستن لە ئەمریکا.





ئەم هەواڵە 1279جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad