English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتاڵیا داوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ده‌كات له‌عێراق
2017-12-25 [10:05 AM]

​ZNA – هه‌ولێر


سەرۆك وەزیرانی ئیتالیا رایگەیاند، پرۆژیەکیان داوەتە پەرلەمانی وڵاتەکەی بۆ کشاندنەوەی سەربازەکانیان لە عێراق.

 لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا پاولۆ جێنتیلۆنی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتاڵیا رایگه‌یاند: راستە داعش لەناوچووە بەڵام ھەڕەشەی تیرۆر ھێشتا لەناونەچووە، ئەو سەربازانەی لە عێراق دەکشێنرێنەوە رەوانەی نایجیریا دەکرێن بۆ لەناوبردنی قاچاخچی و تیرۆریسته‌كانی ئەو ناوچەیە. 

ئه‌و گوتیشی: "سوپاس بۆ ئەو بەشدارییە گرنگ و کاریگەریه‌ی ئیتالیا و بە دەستھێنانی دەستکەوتەکانی 2017 و له‌ناوچوونی داعش، بەڵام ھەڕەشەی تیرۆر لەناو نەچووە، پێویستە ھەوڵەکانمان بەردەوام بن بۆ لەناوبردنی ھەڕەشەکانی تیرۆر و رووبەروبوونەوەی ئەو قاچاخچیانەی بازرگانی بە مرۆڤەوە دەکەن لە ئەفریقا.

سه‌رۆك وه‌زیران ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: بۆ ئەو مەبەستەش ھێزەکانمان لە عێراقەوە دەگوازینەوە بۆ نایجیریا و ئەمە پرۆژەیەکی حکومەتە و دەدرێتە پەرلەمان بۆئەوەی پەسەندی بکات، ئامانج لێی رووبەرووبوونەوەی قاچاخچی و تیرۆریستەکانە لە ئەفریقا".





ئەم هەواڵە 1210جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad