English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ولاتێکی زلھێزی ئەوروپا ھەرەشە لە عەبادی دەکات
2017-12-25 [11:47 AM]

ZNA- ھەولێر


ئەمینداری گشتیی پارتی ئیسلامیی عێراق ئاشکراشی دەکات کە وڵاتێکی زلهێزی ئەوروپا هۆشداری تووندی داوەتە عەبادی و هەڕەشەی راگرتنی هاوکارییەکانی لە عێراق کردووە ئەگەر کێشەکانی لەگەڵ کورد چارەسەر نەکات. جەختیشدەکاتەوە کە هەڵوێستی كورد وای لە عەبادی كردووە دانوستاندن لەگەڵ هەرێمی كوردستان رەتبكاتەوە. 

لە پۆستەکەیدا سامەڕائی ئاشکرای کردووە: "بەپێی زانیارییەكان چەند وڵاتێكی زلهێز داوایان لە عەبادی كردووە بۆ چارەسەركردنی ئەو پرسە پەلەبکات، تەنانەت یەكێك لە وڵاتە زلهێزە سەرەكییەكانی ئەوروپا هەڕەشەی وەستاندنی هاوكاریی دارایی بۆ عێراق كردووە، ئەگەر كێشەكانی لەگەڵ هەولێر چارەسەرنەكات". 

لەبارەی هەڵوێستی پارتەكەی لەبەرامبەر دانوستاندنی نێوان هەولێر و بەغدا، سامەڕائی نووسیویەتی: "پێدەچێت دكتۆر عەبادی سیاسەتێكی تایبەتی سەبارەت بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ كورد هەبێت و نایەوێت كەس خۆی تێوەبگلێنێت". 

سەبارەت بە پەیوەندی نێوان هێزە سوننەكان و پارتە كوردییەكانیش، ئەمینداری گشتیی پارتی ئیسلامیی عێراق پێيوایە "نابێت كورد چاوەڕوانی ئەوە بكات شاندی سوننە بچێتە لایان، پێویستە ئەوان دەستپێشخەری بكەن، هاوكات دروستكردنی هەڵوێستێكی هاوپەیمانی لەنێوان سوننە و كورد و دواتر گۆڕینی بۆ هەڵوێستێكی نیشتمانیی، هاوكێشەكە بەشێوەیەكی بەرچاو دەگۆڕێت". 





ئەم هەواڵە 658جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad