English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زمانی کوردی بووە ٥٢ مین زمانی فەرمی لەلاوانی سیاسی و دیموکراتەکانی جیھانیدا
2017-12-25 [12:18 PM]

ZNA- هەولێر



لەمیانی بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکی تایبەتی میدیای Bulleye ی ئەوروپی ، فەلاح حەسەن جێگری سەرۆکی لاوانی سیاسی جیھانی کە ھاوکات گەنجێکی کوردە و نوێنەری لاوانی پارتی دیموکراتی کوردستانە ، خۆشحاڵی خۆی نیشاندا بەوەی کە توانیوویانە پاش ھەوڵێکی زۆر بەر لەکۆتایھێنانی ساڵی ٢٠١٧ زمانی کوردی کە زمانی فەرمی دانیشتووانی ھەرێمی کوردستانە بھێنە ڕیز زمانە فەرمیەکانی تری لاوانی سیاسی جیھانیدا ، وە یەکەمین پۆستەری فەرمی بە زمانی کوردیش شانبەشانی زمانە فەرمیەکانی تر سەبارەت بەیادی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح و یادی سەری ساڵی نوێ بڵاوبکرێتەوە ، لەوەڵامی ئەو ئاستەنگانە چیبوون کە ھاتنە بەردەم ئەم پڕۆسەیە ، فەلاح حەسەن بەم میدیا ئەوڕوپیەی ڕاگەیاندووە کە لەدوامین کۆنگرەی لاوانی سیاسی جیھانیدا لە ئۆکتۆبەری ئەمساڵ کە لە بڕۆکسل بەڕێوەچوو ، ھەوڵی تەواویان داوە کە لە پەیڕەو پڕۆگرامی لاوانی سیاسی جیھانیدا گۆڕانکاری بکەن و دەستەواژەی زمانی فەرمی ھەرێمەکانیش بخرێتە پرۆگرامی لاوانی سیاسی جیھانیەوە چونکە پێشتر تەنھا ووڵاتەکان بۆیان ھەبوو زمان و نووسینی فەرمیان ھەبێت لە لاوانی سیاسی جیھانیدا ، بۆ ئەم مەبەستەش زمانی کوردی بووە ٥٢ مین زمانی فەرمی لاوانی سیاسی جیھانی لەکۆی ٩٣ ووڵاتی ئەندام تیایدا ، ئەم گەنجە کوردە لە کۆتایدا سوپاسی ئەندامانی سیاسی لاوانی جیھانی کردووە کە توانیوویانە پشتگیری لێبکەن و تیشکی خستۆتە سەرئەوەی کە بەدرێژایی مێژوو چەندین تەعریب و تەتریکی زمانەوانی بەسەری گەلی کوردستاندا ھاتووە لە ڕێگەی دکتاتۆرو نەژادپەرستەکانەوە و کەتاوەکو ئێستاش ھەربەردەوامی ھەیە ، شایەنی باسە لە مەودوا سەرجەم پەیام و پۆستەرە گشتیەکانیانی لاوانی سیاسی جیھانی بەزمانی کوردیش دەنووسرێت و چاپ دەکرێن.





ئەم هەواڵە 1300جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad