English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کچێک بەھۆی وێنەیەکی سێلفی زیندانی دەکرێت 
2017-12-25 [04:05 AM]

ZNA – ھەولێر 



رۆژانە لەسەرتاسەری جیھان ملیۆنەھا وێنەی سێلفی دگیرێت , بەڵام لەوانەیە لەھەندێک شوێن و ھەندێک وێنە باجی قورسی ھەبێت . 

جین دو کچە ھەرزەکاێکی دانیشتووی ویلایەتی مینیسۆتای ئەمەریکییە وێنەی خۆی بە رووتی بە سێلفی گرتووە و بۆ کوڕە ھاوڕێیەکەی ناردوە , ھاوڕێیەکەشی لە رێگەی سناپ چاتەوە بڵاوی کردۆتەوە . 

بەپێی یاسای ویلایەتی مینیسۆتای ئەمەریکی گرتن و بڵاوکردنەوەی وێنەی رووتی ھەرزەکاران سزای زیندانی ١٠ ساڵی ھەیە , بەم شێوەیەش ئێستا جین تۆمەتبارە بە بڵاوکردنەوەی وێنەی رووت . 

لەلای خۆشییەوە جین دەڵێت : من تاوانبار نیم , چونکە ھەموو ھاوڕێیەکانم لە قوتابخانە ئەم کارە دەکەن , تەنھا من وێنەکەم بۆ خۆشەویستەکەم ناردوە و نەمدەزانی ئەو بۆ ھاورێیەکانی دەنێرێت . 

لەلای خۆشییەوە تیریزا نیلسۆن بەرێوەبەری یاسایی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ لە ویلایەتی مینیسۆتا دەڵێت : جین تاوانبار نییە بەڵکو قوربانییە و پێویستە بپارێزرێت و ھاوڕێیەکەی سزا بدرێت ، چونکە ئەو وێنە رووتەکەی بڵاو کردۆتەوە . 

ی.ا 
سەرچاوە / پێگەی رۆتانا 
 





ئەم هەواڵە 5368جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad