English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکی یەکێتیی ھاوردە و ناردنکارانی ھەرێم: بەھۆی داخستنی دەروازە سنوورییەکانی ئێران کاڵای تورکی جێگای کاڵاکانی تری گرتووەتەوە
2017-12-25 [05:07 AM]

ZNA- هەولێر


 

سەرۆکی یەکێتیی ھاوردە و ناردنکارانی ھەرێمی کوردستان، مستەفا عەبدولرەحمان لە بارەی کاریگەری داخستنی فڕۆکەخانەکان لەسەر ھاوردە و ناردن، لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "پێشتر و راستەوخۆ زێڕ و ئاڵتون لە رێگەی فڕۆکەخانەکانەوە ھاوردەی ھەرێمی کوردستان دەکرا، بەڵام ئێستا بەھۆی داخستنی فڕۆکەخانەکانەوە ناتوانرێت ئاڵتون راستەوخۆ بھێنرێتە ھەرێمی کوردستان، ھەروەھا زۆر پێداویستی دیکەی وەک موبیلیات و پەیوەندییەکان کە ئەوانیش راستەوخۆ لە رێی فڕۆکەخانەکانەوە دەھێنران ئێستا ناھێندرێن، کاڵاکانی تر کە لەرێگەی وشکانییەوە ھاوردە دەکران بەردەوامییان ھەیە، بەڵام بەھۆی ئەوەی تێچویان زیاترە، کەمی کردووە".

 

مستەفا عەبدولرەحمان گوتیشی:" تا ساتی پێش داخستنی فڕۆکەخانەکان و بە ھۆی کۆتایی ھاتنی شەڕی داعشەوە ئاستی قەبارەی ھاوردە و ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە چاو ساڵانی رابردوو زۆر باشتر بوو، بەڵام دوای داخستنی فڕۆکەخانەکان ئاستەکەی دابەزیەوە".

 

سەرۆکی یەکێتیی ھاوردە و ناردنکارانی ھەرێمی کوردستان باس لەوەش دەکات بەھۆی بەردەوامی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ تورکیا و داخستنی دەروازە سنوورییەکانی ئێران بە رووی ھەرێمی کوردستاندا، کاڵای تورکی جێگای کاڵاکانی تری گرتووەتەوە لە بازاڕەکاندا و لەو بارەیەوە گوتی: "لە ئێستادا کاڵای تورکی بەشێوەیەکی زیاتر دێتە ناو ھەرێمی کوردستانەوە، بەھۆی ئەوەی دەروازەی ئیبراھیم خەلیل بەھیچ شێوەیەک دانەخرا ، بۆیە زۆربەی بازرگانەکانمان روویان لەو رێگایە کردووە و لەوێوە زۆرترین کاڵا و شمەک دێتە ناو ھەرێمی کوردستانەوە، زۆربەی کاڵاکانی ئێستاش لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان کاڵای تورکین لە ھەموو بوارەکان بەتایبەت بواری خواردەمەنی و جلوبەرگ و بیناسازی، بەھۆی کوالێتی کاڵاکان و گونجاوی نرخەکەشییەوە خواستی زیاتریان لەسەرە و شوێنی کاڵای وڵاتانی دیکەی گرتووەتەوە".

 

لە دوای ئەنجامدانی ریفراندۆمی رۆژی ٢٥ی ئەیلولی رابردووی ھەرێمی کوردستان و تێکچونی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا، حکوومەتی عێراقی بڕیاری راگرتنی گەشتە نێودەوڵتییەکانی ھەردوو فڕۆکەخانەی ھەولێر و سلێمانی دا، کۆماری ئیسلامی ئێرانیش دەرواز سنوورییەکانی خۆی بە رووی ھەرێمی کوردستان داخست ، تائێستاش تەنھا دەروازەیەک (باشماخ) لەو دەروازانەی نێوان ھەردوولا کراوەتەوە. ئەوەش زیانی ئابووری لە ھەرێمی کوردستان داوە و ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ھێنانی کاڵا و شمەک لە وڵاتانی دەرەوە زۆر کەمی کردووە.





ئەم هەواڵە 607جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad