English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كار بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كرێـت
2017-12-25 [05:29 AM]

ZNA - هه‌ولێر


سه‌رۆكی كۆماری عێراق له‌ ده‌ستپێشخه‌ریه‌كدا نامه‌ی ئاراستەی هەریەک لە حکومەتی عێراق، هەرێمی کوردستان و نەتەوەیەکگرتووەکان کردووە و گفتوگۆكانیش له‌باره‌ی ‌ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان و مووچه‌ ده‌بێت.

شیروان وائلی، راوێژکاری سەرۆککۆماری عێراق رایگەیاند، بەگوێرەی دەستپێشخەرییەکەی سەرۆککۆمار سەرەتای گفتوگۆکانی هەولێر و بەغدا بۆ پرسی ناوچە جێناکۆکەکان و مووچەی فەرمانبەران دەبێت.

شیروان وائلی، وتیشی، لە دەستپێشخەرییەکەدا  کار بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکانی نێوان هەولێر و بەغدا کراوە، بەڵام ناوەرۆکی گفتوگۆکان پەیوەندیدارە بە هەولێر و بەغدا

. ئاماژەی بەوەشدا، رۆڵی نەتەوەیەکگرتووەکان تەنیا سەرپەرشتیکردنی تەکنیکی گفتوگۆکان دەبێت، نەوەک بەشداری یاخود چاودێریکردنی کۆبوونەوەکان.

گوتیشی، شاندی هەولێر و بەغدا سەرەتا لەبارەی دۆسییەکانی تایبەت بە ناوچە جێناکۆکەکان و چۆنییەتی بەڕێوەبردنیان، هەروەها پرسی نەوت و پێدانی مووچە بە فەرمانبەران گفتوگۆ دەکەن، کە پێویستە بەزوویی چارەسەر بکرێن.

به‌پێی وته‌ی راوێژكاره‌كه‌ی سه‌رۆكی كۆمار، وه‌ڵامدانه‌وه‌ی باش بۆ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی فوئاد مه‌عسوم، له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئیتیحادی و هه‌رێمی كوردستان هه‌بووه‌، بۆیه‌ ئه‌و دانووستانه‌ی له‌ سه‌ره‌تای ساڵی نوێوه‌ ده‌سپێده‌كات، به‌ چاودێری سه‌رۆككۆمار ده‌بێت كه‌ لایه‌نێكی په‌یوه‌نداره‌ به‌ پاراستنی یه‌كپارچه‌یی عێراق، به‌ڵام ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌وه‌ نه‌كراوه‌و ته‌نها له‌ لایه‌نی هونه‌ریی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆككۆماردا رۆڵیان هه‌بووه‌.

 

K24





ئەم هەواڵە 2032جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad