English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گێچەڵی سێکسی لە کوردستان لەبەرزبوونەوە دایە 
2017-12-25 [05:50 AM]

ZNA – ھەولێر 



رێکخراوی فریاکەوتنی میللی (PAO) لە ھەولێر ئەنجامی توێژینەوەیەکی مەیدانی سەبارەت بە پرسی گێچەڵی سێکسی لەنێو قوتابیانی زانکۆ و پەیمانگاکاندا خستەڕوو، بەپێی راپرسی توێژینەوەکە ٥٢%ی کچان لە زانکۆ و پەیمانگاکان گێچەڵی سێکسییان پێکراوە.

توێژینەوەکە لە زانکۆ حکومی و ئەھلییەکانی ھەولێر و سلێمانی و گەرمیان و سۆران و ھەڵەبجە ئەنجامدراوە و ٤٠٠ فۆرم بەسەر کچان دابەشکراون، ٣٢١ کەسیان وەڵامەکەیان بە بەڵێ بووە لەبەرامبەر ئەوەی رووبەڕووی گێچەڵی سێکسی بوونەتەوە لەلایەن ھاوپۆلەکانیان، بەشێک لە خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان و تەنانەت بەشێکیان لەلایەن خودی مامۆستاکانیانەوە، ھەر بەپێی دەرئەنجامەکەش ٧٩ کەس وەڵامەکەیان نەخێر بووە.

بەگوتەی ئەڵوەند تەڵعەت، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە لە رێکخراوی پاو، ئامانجیان لە ئەنجامدانی ئەو توێژینەوەیە بریتیبووە لە "ھەڵوەستەکردن لەسەر دیاردەیەکی شاراوە لە کۆمەڵگەی کوردستان، کە بریتییە لە دیاردەی گێچەڵی سێکسی بە کچان، ھەروەھا ئامانجمان ئەوەبوو پەردە لەسەر بابەتێکی لەوجۆرە ھەڵبدەینەوە و زانیاری چەندیی و جۆریی سەبارەت بە دیاردەیەکی لەو شێوەیە بەدەستبخەین و بیخەینەڕوو".

بە بڕوای ئەڵوەند تەڵعەت "دیاردەی گێچەڵی سێکسی شتێک نییە تایبەت بێت بە قوتابیانی زانکۆ و پەیمانگاکان، بەڵکو دیاردەیەکی کۆمەڵایەتییە و رەگ و ریشەیەکی کولتووری و کۆمەڵایەتی قووڵی ھەیە".

ئەڵوەند تەلعەت دەڵێت: "جیاوازی لەنێوان گێچەڵی سێکسی و دەستدرێژی سێکسی ھەیە، گێچەڵی سێکسی جۆرە رەفتارێکە کەسێک بەرامبەر رەگەزی بەرامبەر دەیکات بە شێوەی زارەکی یان ئاماژەکردنێک کە مەبەستی سێکسی لەپشتەوە بێت".

سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەشڵێت: "بەپێی دەرئەنجامی توێژینەوەکە، ٧٣%ی بەشداربووان گێچەڵی سێکسییان بەرامبەر کراوە، لەوانە ١٩.٩%یان لە زانکۆ بوون، ١٤.٥%یان لە پەیمانگا بوون، ٩.٥%یش لە زانکۆ و شوێنە گشتییەکانیان ھەڵبژاردووە، ٧.٢%ش لە پەیمانگا و شوێنە گشتییەکان، لە بازاڕ و شوێنە گشتییەکانیشدا ٤٨.٩%ـە کە ئەمەش رێژەیەکی بەرزە، بەشێوەیەکی گشتیی ئەوانەی ئاماژەیان بە ناوی زانکۆ و پەیمانگا داوە وەکو شوێنێک کە تێیدا رووبەڕووی گێچەڵی سێکسی بوونەتەوە، رێژەکەی دەگاتە سەرووی ٥٢%".

سەرچاوە / رووداو 
 





ئەم هەواڵە 13591جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad