English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تورکیا و سوودان قەبارەی بازرگانییان بۆ ١٠ ملیار دۆلار بەرز دەکەنەوە
2017-12-25 [06:13 AM]

​ZNA- هەولێر


 

سەرکۆماری سوودان، عومەر حەسەن بەشیر ئاشکرای کرد ئامانجیان ئەوەیە لەماوەی پێنج ساڵدا قەبارەی بازرگانیی نێوان تورکیا و وڵاتەکەی بۆ ١٠ ملیار دۆلار بەرز بکەنەوە.

 

لە کۆشکی سەرۆکایەتی لە خەرتووم، سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرکۆماری سوودان، عومەر حەسەن بەشیر سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی شاندەکانی نێوان ھەردوولایان کرد.

 

لە میانی کۆبوونەوەکەدا، سەرکۆماری سوودان، عومەر حەسەن بەشیر تیشکی خستەسەر ئەوەی بە ھۆی سەردانە مێژووییەکەی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و شاندەی یاوەری، ھەنگاوێکی گەورەیان لە بازرگانی نێوان ھەردوو وڵاتدا ھاویشتووە.

 

سەرکۆماری سوودان، عومەر حەسەن بەشیر ئاشکرای کرد ئامانجیان ئەوەیە لەماوەی پێنج ساڵدا قەبارەی بازرگانیی نێوان تورکیا و وڵاتەکەی بۆ ١٠ ملیار دۆلار بەرز بکەنەوە و جەختیشی لەوەکردەوە لە رێگەی سەردانەکەی ئەردۆغانەوە بەردی بناغەی کرانەوەیان بە رووی ئاسۆکانی داھاتوودا داناوە.

 

سەرکۆماری سوودان باسی لەوەکرد لە کۆبوونەوەکانی ساڵانەی ''کۆنسەی باڵای ھاریکاریی ستراتیجیی'' کە لە رێگەی واژووکردنی رێککەوتننامەکانی نێوان تورکیا و سوودانەوە، دامەزرێنراوە و وەزیر و دامەزراوە پەیوەندییدارەکان ھەوڵەکانیان دەخەنە گەڕ و نەخشە رێگەیەک ئامادە دەکەن کە دەبێتە بەردی بناغەی ھاریکارییەکی بەھێز لە داھاتوودا.

 

عومەر حەسەن بەشیر تیشکی خستەسەر ئەوەی تورکیا لە زۆر کێشەدا ھاوکاریی زۆری سوودانی کردووە بەتایبەت لە کێشەی دارفووردا و سوپاسی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان-ی کرد بە ھۆی ھەوڵەکانی بۆ بەردەوامییدان بە ئاشتی، ئاسایش و سەقامگیریی لە وڵاتەکەیدا.

 

سەرچاوه: AA





ئەم هەواڵە 436جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad