English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نوێنه‌رێكی كورد: عه‌بادی له‌ ترسی شه‌قامی شیعه‌ گفتوگۆ ناكات
2017-12-25 [06:13 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

زۆربه‌ی لایه‌نه‌كان به‌ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیشه‌وه‌ داوای چاره‌سه‌ركردنی گفتوگۆكانی هه‌ولێر و به‌غدا له‌رێگه‌ی گفتوگۆ و به‌پێی ده‌ستوری عێراق ده‌كه‌ن، له‌مباره‌یه‌وه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی سونه‌ ده‌ڵێـت، پێویستە بە زووترین کات دانوستان لە نێوان ھەرێم و بەغدا دەست پێ بکات، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ به‌زیانی ھەموولایەک دەشکێتەوە، نوێنه‌رێكی كوردیش ده‌ڵێت، سەرۆکوەزیرانی عێراق ترسی لە جەماوەر و شەقامی شیعە هەیە، بۆیە دەرگای گفتوگۆی بە ڕووی کوردستاندا گرتووە.

عەرەفات کەرەم، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، وتی، هەموو ئەو ڕێوشوێنانەی عەبادی بەرامبەر هەرێمی کوردستان پیاده‌ی ده‌كات، بۆ پڕۆپاگەندەی هەڵبژاردنە.

وتیشی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ترسی لە جەماوەر و شەقامی شیعە هەیە، بۆیە دەرگای گفتوگۆی بە ڕووی کوردستاندا گرتووە.

حکوومەتی بەغدا چەند مەرجی بۆ دەستپێکردنی دانوستان لەگەڵ هەولێر هەیە و هاوکات کوردیش مەرجی هەیە و داوا دەکات هەموو ئەو بڕیارانە هەڵبوەشێنەوە، کە دوای بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمی سەربەخۆییی کوردستان، دژ بە هەرێمی کوردستان دەرکران.

لەم بارەیەوە عه‌لا مه‌كی نوێنەری پارتی ویفاقی نیشتمانیی عێراق، بە سەرۆکایەتیی ئەیاد عەلاوی لە ھەرێمی کوردستان، رایگەیاند، پێویستە بە زووترین کات دانوستان لە نێوان ھەرێم و بەغدا دەست پێ بکات و ھەردوو لاش زۆر جیددی بن لە دانوستانەکان، بۆ ئەوەی ئەنجامی باش ھەبێت.

وتیشی، ئەگەر ئەو دانوستانانە ئەنجامی باشی ھەبێت سوودی بۆ عێراق و ھەرێمی کوردستان دەبێت، بۆیە ئێمە پێمان وایە ھیچ بیانووەک نییە بۆ دواخستنی دانوستان، چونکە دواجار بە زیانی ھەموولایەک دەشکێتەوە، بۆیە پێویستە سەرجەم کێشەکان چارە بکرێن.





ئەم هەواڵە 2464جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad