English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئۆتامێندی رەزامەندی بۆ داواکارییەکەی یانەکەی دەربڕی 
2017-12-25 [07:23 AM]

ZNA – ھەولێر 


 
نیکۆلاس ئۆتامێندی ئەرژەنتینی بەرگریکاری یانەی مانشستەر ستی ئینگلیزی رەزامەندی نیشاندا لەسەر درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی زە سەنی ئینگلیزی , ئۆتامێندی رەزامەندی نیشانداوە بۆندەکەی تا دوو ساڵی دیکە لەگەڵ یانەکەی درێژبکاتەوە . 

لەھەواڵەکە ھاتووە , پیپ گواردیۆلا راھێنەری یانەی مانشستەر ستی بە شێوەیەکی سەرەکی پشت بە ئۆتامێندی دەبەستێت لەم وەرزەش لە ١٩ یاری پریمەرلیگ ئۆتامێندی لە ١٨ یاری یاریزانی سەرەکی بووە . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، بۆندی ئۆتامێندی لەگەڵ مان ستی لە ساڵی ٢٠٢٠ تەواو دەبوو ,بەڵام بەنوێکردنەوەی بۆندەکەی تا ساڵی ٢٠٢٢ لە ریزی یانەی مان ستی دەمێنێتەوە . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 541جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad