ZNA – هەولێر
خانمە ئەکتەر و نمایشکارێک، لە دوای دەستگیرکردنی، بە کەفالەتی 20 هەزار دۆلاری ئەمریکی ئازادکرا و بڕیارە لە 25 مانگی داهاتوو دادگایی بکرێت.
لوان دی لیسیبس تەمەن 52 کە بە پرۆگرامی The Real Housewives of New York City ناوبانگی پەیداکرد، لە فلۆریدا، بە تۆمەتی دەستدرێژیکردن و بێهۆشی دەستگیرکرا.
ئەو ئەکتەرە هێرشی کردبووە سەر پۆلیسێک و لە کاتی دەستگیرکردنی بە پۆلیسەکانی گوتووە "هەمووتان دەکوژم".
ئەو ئەکتەرە لە دوای ئازادکردنی بە کەفالەت، روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە، تێیدا داوای لێبوردنی کرد لەوەی کە روویداوە و بەڵێنی داوە کە لەگەڵ هاتنی ساڵی نوێ، رەفتارەکانی بگۆڕێت.
ئەم هەواڵە 337جار خوێندراوەتەوە |