English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
"ستار وۆرز" لە رێزبەندی یەکەمدا مایەوە
2017-12-25 [03:01 AM]

ZNA – هەولێر


نوێترین بەشی زنجیرەی فیلمی سینەمایی "ستار وۆرز" کە بەناوی "زە لاست جیدای"یە، بۆ ئەم هەفتەیەش لە پلەی یەکەمی لیستی فیلمە پڕداهاتەکانی ئەمریکای باکووردا مایەوە.

داهاتی ئەم بەرهەمە سینەماییە 68.486 ملیۆن دۆلاری ئەمریکییە و توانی بۆ هەفتەی دووەم لە رێزبەندی یەکەمدا بمێنێتەوە.

 

فلمی سینه‌مایی "ستار وۆرز: زه‌ لاست جیدی"، لە دوای نمایشکردنی لەسەرتاسەری سینەماکانی جیهاندا لە ماوەی یەک هەفتەدا، داهاتی گەیشتە ٤٥٠ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی.

 

داهاتی ئەم بەرهەمە سینەماییە تەنها لە ئەمریکا و کەنەدا لە ماوەی سێ رۆژدا، ٢٢٠ ملیۆن دۆلار بوو.

 

ئه‌م به‌رهه‌مه‌ ته‌نها له‌ یەک شەودا، بڕی 45 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی لە ئەمریکای باکوور به‌ده‌ستهێنا، به‌مه‌ش له‌ رووی داهاتی یه‌كه‌م شه‌وییه‌وه‌، له‌ پله‌ی دووه‌مدا دێت له‌ دوای به‌شی پێشووی به‌ناوی "ستار وۆرز: زه‌ فۆرس ئه‌ویكنز" كه‌ له‌ یه‌كه‌م شه‌ودا 57 ملیۆن دۆلاری به‌ده‌ستهێنا.

  

فیلمەکە بەرهەمی کۆمپانیای والت دیزنییە، لە دوای نمایشکردنی، رەخنەگران چوار ئەستێرە و پێنج ئەستێرەیان پێبەخشی و لە کۆی گشتیدا، لە سەدا 94 دەنگەکانی بە ئەرێنی بەدەستهێنا.

 

دوایین بەشی ئەم بەرهەمە سینەماییە لە ساڵی 2015ـدا بەناوی "زە فۆرس ئەوەیکنز" بوو و داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا، زیاتر لە دوو ملیار دۆلاری ئەمریکی بوو.

 





ئەم هەواڵە 1570جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad