English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فەرمانی دەستگیرکردن بۆ دەیان بەرپرسی دوو وەزارەتی عێراق دەردەچێت
2017-12-26 [09:11 AM]

ZNA- ھەولێر


فەرمانی دەستگیرکردن بۆ نزیکەی پەنجا بەرپرسی باڵای دوو وەزارەتی عێراق و دەیان کارمەند، بە تۆمەتی گەندەڵی دارایی و ئیداری، دەردەچێت.

بەپێی بلاوکراوەیەکی ماڵپەڕی ئەلحوڕە، ئەو بەپرسانە، کە لە وەزارەتەکانی بەرگریی و ناوخۆی عێراقی دان، بەھۆی، گەندەڵی دارایی و ئیداری، فەرمانی دەستگیر کردنیان بۆ دەرچووە.

بەپێی سەرچاوەکانی ئەو ماڵپەڕە کە بڵاوی کردووەتەوە، فەرمانی دەستگیرکردنەکە ٤٨ بەرپرسی باڵای وەزارەتی بەرگریی عێراق دەگرێتەوە، ھەروەھا ”دەیان کارمەند“ی وەزارەتی ناوخۆش فەرمانی دەستگیر کردنیان بۆ دەرچووە.

چاودێران باس لەوە دەکەن کە ھەڵمەتەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە عێراقدا و لەم کاتەدا بەشێکە لە بانگەشەی ھەڵبژاردن و حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بە پلە یەک، سەرپەرشتیی ئەو ھەڵمەتە دەکات.

عێراق یەکێکە لەو ١٠ ولاتەی کە گەندەڵترین وڵاتانی جیھان دادەنرێت و ساڵانە ژمارەکانی یەکەمی لیستی گەندەڵترینەکان، دەگرێت.


رێباز یونس 





ئەم هەواڵە 1318جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad