English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زۆربەی خانەنشینە تایبەت و سەربازیەكان هەڵدەوشێندرێنەوە
2017-12-26 [10:00 AM]

ZNA – هه‌ولێر


ئەوانەی بە پلەی  تایبەت خانەشین كراون و پلەی تایبەتیان نەبووە خانەنشینیان هەڵدەوشێندرێتەوە، ئەوانەشی  بەپلەی ناشایستە خانەشین كراون پلەكانیان لێوەردەگیرێتەوە.

د.محەمەد رێكانی  ئەندامی داواكاری گشتی لەهەرێمی كوردستان بە باسی راگەیاند: بۆ لابردنی كەسانی ناشایستە لە لیستی خانەشین یاسای تایبەت دەردەكرێت، گوتی: ئەو كۆنوسەی پێشووتر ئێمە وەكو داواكاریی گشتیی هەمان بوو سەبارەت بە خانەشینانی نایاسایی و ناشایستە دەچێتە چوارچێوەی یاساكە.

ئەندامه‌كه‌ی داواكاری گشتی روونی كردەوە: بەپێی رەشنوسی یاساكە كە بەم نزیكانە لە پەرلەمانی كوردستان دەردەچێت زۆر بابەت یەكلایی دەكاتەوە، گوتیشی: ئەوەی كە گرنگە ئەوەیە هەركەسێك بە پلەی وەزیر و راوێژكار وبەرێوەبەری گشتی خانەنشین كراوە و ئەو پلەشی پێشووتر نەدیتبێت ئەوە هەمووی هەڵدەوشێنەوە، ئەوانەشی بە پلەی بەرزتر خانەشین كراون بۆ نمونە بەرێوەبەری گشتی بووە و بە وەزیر خانەشین كراوە ئەو پلانە یان لێوەردەگیرێیەوە.

هەروەها گوتیشی" ئەوانەی شۆڕشگێڕ بوونە و خەباتیان هەیە بەپێی یاسایی رێزلێنانی پێشمەرگە مامەڵەیان لەگەڵدا دەكرێت و خانەشینی مەدەنیان نامێنێت بە تایبەت پلەی تایبەت، هەیە نە خزمەتی پێشمەرگایەتی هەیە و نە خەباتی كردووە ئەوانە هەمووی هەڵدەوشێنەوە و لادەبرێن.

بەپێی روونكردنەوەیەكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی خانه‌نشین 244 هه‌زار خانه‌نشین، مووچه‌ی خانه‌نشینی وه‌رده‌گرن له‌ هه‌رێمی كوردستان.

ئەو داواكاری گشتیە ئاشكراشیكرد: ئەوانەشی دوو مووچەی خانەنشینی یان مووچەیەكی مەدەنیان هەیە هەڵدەوەشێندرێنەوە و تەنها دەبێت یەك مووچەی شایستە و یاساییان هەبێت، گوتیشی: بە دەیان هەزار كەس بە ناوەی خانەنشینی مووچەیان هەیە و ناشایستەن، هەوەها بە دەیان هەزار كەس لە وەزیفەی گشتی چەندین پلەیان بە ناشایستە پێدراوە ئەوانەش پێداچوونەوە بە دۆسیەكانیان دەكرێت.

500 كەس لەوانە 44 وەزیر و 60 بریكاری وەزیر و 260  بەرێوەبەری  گشتی و 75 راوێژكار بە پلەی  تایبەت  خانەنشینكراون و لەو پلەیش نەبوونە ،پێش پاشەكەوتی مووچە مانگانە ملیارێك و 250 ملیۆن دیناریان بۆخەرج دەكرا.

رێكانی جەختی كردەوە: بەپێی روونكردنەوەكانی وەزارەتی دارایی بە بڕینی مووچەی ئەو جۆرەكەسانە پارەیەكی زۆر بۆ بودجە دەگەرێندرێتەوە كە دەتواندرێت مووچەی مووچەخۆرانی پێ دابین بكرێت، گوتیشی: بە ملیۆنان دۆلار بەو چاكسایانە دەگەرێندرێتەوە بۆ بودجەی گشتی  ئەگەر هەموو سیستەمە چاكسازیەكە جێبەجێ بكرێت بە خانەشینی و وەزیفەی گشتی، چونكە بەرپرسانی حكوومەت پێیان راگەیاندین ئەو چاكسازیە سەدان هەزار كەس دەگرێتەوە.

ئەنجومەنی وەزیران و پەرلەمانی كوردستان و دەستەی نەزاهە و داواكاری گشتی و دیوانی چاودێری دارایی و ئەنجومەنی شورا لە رەشنوسی یاساكە بەشداریان كردووە.

ئەندامەكەی  داواكاری گشتی دووپاتی كردەوە: سنور بۆ ئەو مووچەی خانەشینانەش دادەندرێت كە بۆ بەشێك لە وارسی مووچەخۆرەكان ده‌ڕوات، گوتیشی: بەگشتی ئەگەر ئەو چاكسازیە بكرێت و هەموویان چارەسەر بكرێن ئەوە 30%ی  قورسایی لەسەر بودجەی كوردستان لادەچێت.

رێكانی دووپاتی كردەوە ئەو یاسایەی بۆ چاكسازی لە مووچەی خانەشینان دەردەكرێت وا دیاریكراوە كە لە   لە 1ی 1ی 2018 وە جێبەجێ بكرێت.

ئەوانەی بە پلەی سەربازی خانەنشین كراون، مووچەكانیان لە 940 هەزار دینار بۆ شەش ملیۆن دینارە.

بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشین سەبارەت بە خانەشینە تایبەتەكان  گوتی: 115 یان بە پلەی وەزیر و 250یان بە پلەی  بریكاری  وەزیر خانەنشین كراون، هەروەكو  322 پەرلەمانتاری  خانەنشینیش لە  كوردستان هەیە.

مووچەی خانەشینی وەزیر و پەرلەمانتاران لە دوای پاشەكەوت لە 6 ملیۆن دینارەوە بۆتە 3 ملیۆن دینار.

 





ئەم هەواڵە 11758جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad