English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری ئەوقاف سەردانی کەنیسەی ئوم نوڕی کرد
2017-12-26 [10:04 AM]

ZNA-هەولێر


دوێنی ٢٥ ١٢ ٢٠١٧ بەڕێز د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی بەوەکالەت بەیاوەری شاندێکی وەزارەت کە پێکھاتبوون لە بەڕێزان مه‌لا رسول ڕاوێژکاری وەزارەت، د. دیار جه‌باری بەڕێوەبەری گشتی کارگێری و دارایی، خالد جه‌مال ئه‌لبێر بەڕێوەبەری گشتی کاروباری مەسیحیەکان، ئەمیر عوسمان بەرێوەبەری پێکەوەژیانی ئایینەکان سه‌ردانی كه‌نيسه ی ئوم نوری لە شارۆچکەی عه‌نکاوە کرد و لەنزیکەوە پیرۆز بایی خۆی ئاڕاستەی بەڕێزان مه‌تڕان و قەشەو  خوشک و برایانی کریستیان کە لەسەرجەم مەزھەب و تایفە جیاوازەکان پێکھاتبوون کرد و ھیوای خواست کە جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح سەلامی خوای لێبێت بەخۆشی بۆ ھەموو جیھان بگەرێتەوە.

به‌ڕێز وەزیری ئەوقاف ھیوای خواست، سەرجەم ئاوارەکانی کریستیان ئەوانەی کە بەھۆی شەڕی تیرۆر و میلیشیا جیاجیاکان کە لە عێراقەوە ئاوارەی ھەرێمی کوردستان بوون  بەسەلامەتی بگەرێنەوە سەر زێدی خۆیان.





ئەم هەواڵە 553جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad