English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
 لە كوردستان هەندێك میوە و خۆراك بۆ ماوەی 5 مانگ هەڵدەگیرێت
2017-12-26 [10:39 AM]

​ZNA – هه‌ولێر


بەرپرسێكی وەزارەتی  كشتوكاڵ ئاشكرای دەكات بەهۆی هەبوونی ساردخانە توانای هەڵگرتنی سەوزە و میوەی خۆماڵی هەیە بۆ ماوەی 5 مانگ.

ئەنوەرعومەر بەڕێوەبەری گشتیی لە وەزارەتی كشتوكاڵ بە باسی  راگەیاند: لە ناوخۆی هەرێمی كوردستان توانای هەڵگرتنی میوە و چەندین خۆراك هەیە بۆ ماوەیەكی زۆر و گوتیشی: لە ساردخانەكان سەوزە و میوە و پەتاتە هەڵدەگیرێت، بۆ نمونە میوە بۆ ماوەی 2 مانگ بۆ  5 مانگ  هەڵدەگیرێت.

عومه‌ر روونی كردەوە: لە كوردستان ساردخانەكان توانای هه‌ڵگرتنی 115 هەزار تەن به‌رهه‌میان هه‌یه‌ ، هه‌روه‌ها هەبوونی ئەو ساردخانانە بەشێكی گرنگی ئاسایشی خۆراكە بەتایبەت بۆ كاتەكانی تەنگانە ئەوە بابەتێكی گرنگ و ستراتیژیە.

بەپێی ئاماری وەزارەتی كشتوكاڵ بە هەردوو كەرتی گشتی و تایبەت 125 ساردخانە و بەستێنەر لە هەرێمی كوردستان هەن كە توانای هەڵگرتنی 115 هەزار تەن بەرهەمیان هەیە، ئەم توانایەش 25%ی پێداویستی هەرێمە بۆ كۆگاكردنی بەرهەمی سەوزە و میوە و ئاژەڵ، بەڵام هەرێمی كوردستان 450 هەزار تەن بەرهەمی هەیە كە پێویستیان بە ساردخانە و بەستێنەر هەیە.

بەرپرسەكەی وەزارەتی كشتوكاڵ دەڵێت: ساردخانە لەڕووی ئابوورییەوە رۆڵێكی بەرچاو لەگەشەپێدانی بەرهەم دەگێڕێ‌ و هۆكارێكە بۆ دابینكردنی ئاسایشی خۆراك، چونكە دەتوانرێت بەرهەمەكان بۆ ماوەیەكی درێژتر هەڵبگیرێن و لەكاتی پێویست بخرێنەوە بازاڕ ، ئەمەش دەبێتە هاندەر بۆ ئەوەی جووتیار بێ ترس بەرهەم زیاد بكەن"

ئەنوەر عومەرپێیوایە  ئەگەر كۆگای ساردكەرەوەی پێویستیان هەبووایە، دەیانتوانی هاوردەكردنی پەتاتە و مریشك بەتەواوی قەدەغە بكەن." ماوەی مانەوەی میوەكانی وەك هەنار، سێو و چەندین میوە و سەوزەی دیكە درێژ بكەینەوە، ئەوكات پێویستمان بە هاوردەكردنی بەشێك لەو بەرهەمانە نەدەبوو".

ئەنجوومەنی وەزیران لەساڵی 2011ەوە رەزامەندی نیشانداوە لەسەر دروستكردنی 18 ساردخانە لە شارەكانی هەرێمی كوردستان،بەڵام بەهۆی قەیرانی دارایی نەتواندراوە دروست بكرێن.

 





ئەم هەواڵە 166جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad