English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌ سنووری گه‌رمیان سوپای عێراق بەنیازی پێشڕەوییە
2017-12-26 [11:09 AM]

ZNA-هه‌ولێر


لە سنووری گەرمیان، شەوی رابردوو سوپای عێراق، بەرپرسانی ھێزە ئەمنییە کوریەکانیانی ئاگادارکردووەتەوە، کە دەیانەوێت پێشڕەوی بکەن بۆ سنوورەکانی ساڵی ٢٠٠٣، لە بەرامبەریشدا پێشمەرگە ھێزەکانی کۆدەکاتەوە.

ڕائید سمکۆ عەلی، بەڕێوەبەری ئاسایشی شارەدێی کۆکز، بە  ئاژانسی ھەواڵی زاگروسی: شەوی ڕابردوو لەلایەن ھێزە عێراقییەکانەوە فەوجەکانی پێشمەرگە لەسنووری شێخ باوە ئاگادار کراونەتەوە بۆ چۆڵکردنی سەنگەرەکانیان و پاشەکشەکردنیان بۆ ئەو شوێنانەی کە لە ساڵی ٢٠٠٣ تێیدا بوون، ھەروەھا ئەوان دەڵێن فەرمانیان لە فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراقەوە وەرگرتووە.

رائید سمکۆ گووتی: بە ھێزەکەی سوپای عێراقیان گوتووە کە رێگەنادەن بێنە پێشەوە، ھاوکات لە سەرووی خۆیانەوە ئاگادارکراونەتەوە کە رێگە بە ھاتنە پێشەوەی سوپای عێراق و ھێزە عێراقیەکانی دیکە نەدرێت و حاڵی حازر لە ناوچەکەدا ھێزێکی زۆری پێشمەرگەو ئاسایش و پۆلیس ھەیە لە ناو "کوڵەجۆ"دان.
 

بەڕێوەبەری ئاسایشی ناحیەی کۆکز گووتی: لە ئێستادا لە نێوان کەلار - جەلەولا سێ بازگە ھەیە، کە بە ھاوبەشی لەلایەن پێشمەرگەو پۆلیس و ئاسایشی گەرمیان لە گەڵ ھێزە عێراقییەکاندا بەڕێوەدەبرێن، ھەروەھا ھێزەکانی پێشمەرگە لە شوێنەکانی خۆیان دان و ھیچ فەرمانێکیان لە سەرووی خۆیانەوە پێ نەگەیشتووە، ئێمەش رێگە نادەین بە ھێچ پێشرەوی کردنێگی ھێزە عێراقیەکان.


رێباز یونس
 





ئەم هەواڵە 1681جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad