English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران له‌ داخستنی سنووره‌كانی به‌ڕووی كوردستان زیاتر له‌ دوو ملیار دۆلار زیانی كردووه‌
2017-12-26 [11:16 AM]

ZNA – هه‌ولێر


داخستنی سنوورەکانی نێوان باشووری كوردستان و رۆژهەڵاتی کوردستان زیاتر لە 2 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار زیانی بە ئابووری ئێران گەیاندووە. 

کۆماری ئیسلامیی ئێران وەك کاردانەوەیەك لە دژی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان دەروازە سنوورییەكانی نێوان ووڵاته‌كه‌ی و ھەرێمی كوردستانی داخست، بەڵام تورکیا جێی ئێرانی لە بازاڕەکانی هەرێمدا پڕ کردەوە، هەر بۆیە  داخستنی ئەم سنوورانە نەك کاریگەرییە چاوەڕوانکراوەکەی ئێرانی بەدوادا نەهات بەڵکوو بە زیانی ئەم وڵاتەش شکایەوە.

دوای زیاتر لە دوو مانگ ئەندامێکی کۆمیسۆنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانی ئیران دانی پیادادەنێ کە داخستنی ئەم سنوورانە دوو ملیار و 500 ملیۆن دۆلار زیانی بە ئابووری ئێران گەیاندووە.

حیشمەتوڵڵا فەلاحەت پیشە، نوێنەری شارەکانی داڵاهۆ و شائاباد لە پارێزگای کرماشان بە میدیا ناوخۆییەكانی ئێرانی رایگەیاندووە "زیانی داخستنی سنوورەکانی ئێران و هەرێمی کوردستان بەقەد بوودجەی ساڵێکی سەرجەم پڕۆژەکانی ئاوەدانکردنەوەی ئەم وڵاتە بووە".

ئەو پەرلەمانتارەی ئێران هۆشداری دەدات کە زیانەکە تەنیا بواری ئابووری ناگرێتەوە و چەندین زیانی کۆمەڵایەتی و سیاسیییشی بەدوادا هاتووە.

پاریزگاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە نەبوونی کەرتی پیشەسازی و سەرمایەگوزاری حکوومیدا، جیا لە کشتوکاڵ،  تاکە سەرچاوەی سەرەکی داهاتیان بازرگانی لەو سنوورانەیە. ئەویش ئەوا دوومانگە لە لایەن حکوومەتی ئیرانەوە رێگای لێگیراوە. بەمەش بێکاری لە رۆژهەڵاتی کوردستان زیاتر پەرەی سەندووە و بە گوتەی حیشمەتوڵلا فەلاحەت پیشە، ئەگەر حکوومەت خێرا ئەو سنوورانە نەکاتەوە، ئەوا جگە لە دەرکەوتە ئابوورییەکان، دەرکەوتە سیاسییەکانی ئەم بڕیارەش داوێنی ئێران دەگرن.

 





ئەم هەواڵە 1276جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad