English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نیمار لەبارەی پەیوەندیكردنی بە ریال مەدرید هاتە دەنگ
2017-12-26 [11:59 AM]

ZNA-هه‌ولێر


نیمار داسیلڤای بەرازیلی و ئەستێرەی ھێڵی ھێرشبردنی یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی دەرگای بە رووی ریال مەدرید داخست بۆ ئەوەی پەیوەندی بە یانە ئیسپانییەکەوە بکات".

پێشتر راگەیاندنەکانی ئیسپانیا بڵاویان کردبوویەوە گوایە ریال مەدرید لە گواستنەوەی نیمار نزیکبۆتەوە و لە ھاوینی داھاتوو لەپاڵ رۆناڵدۆ و بێل یاری پێدەکات".

لەمبارەیەوە نیمار ھاتە دەنگ وتی : " من دڵخۆشم لە یانەی پاریس سان جێرمان و ھیچ ھۆکارێک نییە تا ئەو یانەیە بەجێبھێڵم بەڵکو لێرە زۆریش دڵخۆشم".

ئەم لێدوانەی نیمار خەونەکانی ریال مەدرید لە گۆڕ دەنێت ، بەمەش تیپەکە دەبێت پلانی دووەم جێبەجێ بکات کە پەلکێشکردنی ھازاردە لە یانەی چێڵسیەوە بۆ ریال مەدرید".


رێباز یونس 





ئەم هەواڵە 2491جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad