English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کەی مەرزی حاجی ئۆمەران دەکرێتەوە
2017-12-26 [12:08 PM]

ZNA- ھەولێر


دوای ئەوەی بەھۆی چەند ھەلوێستێکی سیاسی کۆماری ئیسلامی ئێران دەروازە سنورییەکانی لەگەل ھەرێمی کوردستان داخست ئەمەش بۆتە ھۆی ئەوەی زیانێکی مادی گەورە بەر کۆماری ئیسلامی ئێران بکەوێت.

سەبارەت بەکردنەوەی دەروازەی حاجی ئۆمەران بەرێوەبەری ئەوناحیە فرزنگ ئەحمەد بە ئاژانسی ھەوالی زاگرۆسی راگەیاند، تاوەکوو ئێستا ھیچ بریارێکی فەرمی نەھاتووە تاوەکوو ئەو دەروازەیە بکرێتەوە.
 
کۆماری ئیسلامیی ئێران وەك کاردانەوەیەك لە دژی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان دەروازە سنوورییەكانی ھەرێمی كوردستانی داخست، بەڵام تورکیا جێی ئێرانی لە بازاڕەکانی هەرێمدا پڕ کردەوە، هەر بۆیە  داخرانی ئەم سنوورانە نەك کاریگەرییە چاوەڕوانکراوەکەی ئێرانی بەدوادا نەهات بەڵکوو بە زیانی ئەم وڵاتەش شکایەوە.
ئیستا پاش زیاتر لە دوو مانگ ئەندامێکی کۆمیسۆنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانی ئیران دانی پیادادەنێ کە داخرانی ئەم سنوورانە دوو ملیار و 500 ملیۆن دۆلار زیانی بە ئابووری ئێران گەیاندووە.

حیشمەتوڵڵا فەلاحەت پیشە، نوێنەری شارەکانی داڵاهۆ و شائاباد لە پارێزگای کرماشان بە میدیا ناخۆییەكانی ئێرانی رایگەیاندووە "زیانی داخستنی سنوورەکانی ئێران و هەرێمی کوردستان بەقەد بوودجەی ساڵێکی سەرجەم پڕۆژەکانی ئاوەدانکردنەوەی ئەم وڵاتە بووە".

 

گۆران مستەفا ھەرکی





ئەم هەواڵە 5731جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad