English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
باشترین چارەسەر بۆ رێگه‌ گرتن به‌ عه‌ره‌بكردنی کەرکووک کاراکردنەوەی ئەنجومەنی پارێزگایه‌كه‌یه‌
2017-12-26 [01:08 AM]

ZNA-هەولێر


چاودێرێكی سیاسی رایگه‌یاند: ئەو دۆخەی ئێستا هەرێمی کوردستانی تێکەوتووە ئەستەمە بتوانێت بەخێرای دەست لەو تەعریب و ڕاگواستنەی دەوڵەتی عێراق بکرێت چونکە لە لایەک هەرێمی کوردستان توشی ململانێکی نێوخۆی پارتەکانی بووەتەوە لەلایەکیش توشی قەیرانێکی قورسی دارای بووە پێم وایە هەتا خۆمان لەم دوو قەیرانە تێپەر نەکەین ناتوانین ڕووبەڕووی ئەو تەعریبە ببینەوە.

بەختیار کاکەی چاودێری سیاسی به‌ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆسی راگه‌یاند: بەڵام ئەوەی دەبینڕێت کە وڵاتانی فه‌رەنسا و ئەڵمانیا و بەریتانیا هاتوونەتە سه‌ر خەت دەکرێت سەرکردایەتی کورد تەنیا لەو کۆبونەوانە داوای کردنەوەی فرۆکەخانە نەکەن کێشەی کەرکووک و تەعریب کردنیان بۆ ڕوون بکەنەوە ئەوە خاڵێکە دەبێت بکرێتە خاڵی جەوهەری لای بەرپرسانی هەرێم.

بەختیار ئاشكراشیكرد: باشترین چارەسەریش کاراکردنەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووکە بۆ ئەوەی لەوێوە پارێزکایەکی کورد بۆ ئه‌و شاره‌ دابنڕێت ڕێکە لەو هەنگاوانەی دەوڵەتی عێراق بهێنیت ئەوەتا پارێزگای کەرکووک ئەو شوقانەی بەماڵە کوردەکان ئەوانەی خاوەن شەهیدن دراون لێیان وەردەگرێتەوە و عەره‌بی هاوردە لەجێگەیان دادەنڕێت و لە دووز به‌رێوه‌به‌ری شاروچكه‌ دانرا سەرۆکی ئەنجومەن دانرا کوورد تەواو بێبەش کراوە لەو پۆستانە بۆیە ئەگەر لەماوەیەکی تردا هۆشمان نەگەڕێتەوە بۆ کەرکووک ئەنجومه‌نی پارێزگا کارانەکەینەوە ئەوا خۆمان لە کەمتر خەمی خۆمان و  لەبەر ململانێ سیاسی دۆزی کەرکووک بەتەواوی راده‌ستی بەعەرەب دەکرێت.
زرار ناجی





ئەم هەواڵە 1588جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad