English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نەرمی نواندنی مالیکی لەبەر نزیکبوونەوەی وادەی هەڵبژاردنەکانە
2017-12-26 [02:01 AM]

ZNA-هەولێر


سیاسه‌تمه‌دارێك رایگه‌یاند: قسەکانی مالیکی شتێکی تازەی تێدا نیە شیعەکان بێ هەڵاواردن جێبەجێکاری سیاسەتی مەرجەعیەتن بۆ پەرەپێدانی بەرەی پانشیعیزمی و لەو چوار چێوەیەشدا کورد جێی نابێتەوە، جێبەجێکردنی ئەو سیاسەتەش دەگەڕێتەوە سەر شێوازی کەسەکان و تاکتیکەکانیان، بێگومان مالیکی یان عیبادی هیچ جیاوازییەکیان بە نیسبەت کوردەوە نیە و هەردووکیان تەبان و تەنانەت سەر بە یەک حیزبیشن.

سیاسه‌تمه‌دار د. ساقی بارزانی به‌ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆسی راگه‌یاند: دەکرێ دژایەتی یەکانی مالیکی و عەبادی بۆ کورد بەم خاڵانە کورت کەینەوە:

مالیکی:
- جێبەجەێ نەکردنی ماددەی ١٤٠ و زۆربەی بابەتە دەستورییەکانی پەیوەست بە گەلی کورد
- بڕینی بودجەی هەرێمی کوردستان
- تەهدیدی لەشکەرکێشی بۆ کوردستان
- چێکردنی حەشدی شەعبی 
- چێکردنی حەشدی عەشایەری بۆ دژایەتیی کورد
- ڕادەستکردنی موسل بە داعش بە ٢ میلیارد دۆلار چەکی پێشکەوتووەوە
- دیار نەمانی ٢٠٠ میلیارد دۆلار لە بودجەی ئەو ماوەیەی مالیکی سەرۆکوەزیران بووە
- نەدانی پارەی پێشمەرگە لە بودجەی گشتی
- نانەوەی کێشەی ناوخۆیی و لایەنگیریی نەیارانی ناوخۆ

عەبادی:
- بەردەوام بوون لە سیاسەتە خراپەکانی مالیکی
- لەشکەرکێشی بۆ کوردستان بە هاوکاری وولاتانی دراوسێ و داگیرکردنی ٥١٪ خاکی کوردستان
- بەپاکردنی شەڕ و هەوڵ دان بۆ بەردەوامیی داگیرکاری ( ئەگەر ترسی هاوپەیمانان نەببوایە سەرجەم خاکی کوردستانی داگیر دەکرد)
- جێبەجێ نەکردنی ٥٧ خالی دەستووری
- بەرپاکردنی شەڕی ئابووری بە گرتنەوەی بیرە نەوتەکانی کوردستان، داخستنی فڕۆکەخانەکان و خالە سنوورییەکان
- نەدانی پارەی پێشمەرگە لە بودجەی گشتی و ڕێگری کردن لە گەیاندنی یارمەتی بۆ پێشمەرگە لە شەڕی دژی داعش
- نانەوەی کێشەی ناوخۆیی و لایەنگیریی نەیارانی ناوخۆ

د. ساقی گوتیشی: کە واتە هەردووکیان سەر بە یەک سەرچاوەن و هیچ کامیشیان باشتر نین بۆ کورد، ئەم نەرمی نواندنەی مالیکیش لە بەر نزیکبوونەوەی وادەی هەڵبژاردنەکانە، ئەگینا مالیکی کە لە ماوەی ٨ ساڵی دەستەڵاتی دا هیچی بۆ کورد نەکرد، بەڵکو دوژمنی سەرسەختی کورد بوو، ئێستا چیی بۆ کورد پێیە؟ پاشان مالیکی لە بەرەی دژی ئەمریکایە و ئەمریکا بە ئاشکرا داکۆکی لە عەبادی دەکات، کە واتە  مالیکی دووجار دژی بەرژەوەندییەکانی گەلی کوردە، بڕوا پێکردنی دووبارە پێی لە ساویلکەیی گەلی کوردە.

احمد غفور





ئەم هەواڵە 1834جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad