English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کریستیانۆ شایەنی زیندانی کردنە 
2017-12-26 [03:36 AM]

ZNA – ھەولێر 


تا ئێستاش کێشەی ئەستێرەی یەکەمی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی کریستیانۆ رۆنالدۆ لەگەڵ فەرمانگەی باجی حکومەتی ئیسپانیا یەکلایی نەبۆتەوە . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی ئیل مۆندۆی ئیسپانی , ڤان کاریداد سەرۆکی پارێزەرانی گەنجینەی باجی حکومەتی ئیسپانیا گووتوویەتی : ئەو تۆمەتەی دراوەتە پاڵ کریستیانۆ رۆنالدۆ لە خۆدزینەوە لە باجدان بە حکومەتی ئیسپانیا شایەنی ئەوەیە لەسەری زیندانی بکرێت , نەک بە ئازادی بگەڕێت چونکە تاوانێکی گەورەیە . 

ھەروەھا ڤان کاردیداد رایگەیاندووە , لە ئێستادا خەڵکانێک ھەن سزای زیندانی بەسەر دەبەن کە تەنھا خۆیان دزیووەتەوە لە پێدانی ١٢٥ ھەزار یۆرۆ بە حکومەتی ئیسپانیا , بەڵام رۆنالدۆ تۆمەتبارە بە خۆ دزینەوە لە پێدانی ١٥ ملیۆن یۆرۆ. 

کێشیە رۆنالدۆ خۆی لەوە دەبینیتەوە کە فەرمانگەی باجی ئیسپانیا رۆنالدۆ تۆمەتبار دەکات بە نەدانی ١٥ ملیۆن یۆرۆ وەک باج بە حکومەتی ئیسپانی , بەڵام رۆنالدۆ نکۆڵی لەو بابەتە دەکات و دەڵێت سەرجەم کارەکانم یاسایین و ھیچ کێشەیەکەم نییە . 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 991جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
گەنجێک ئافرەتێک لە مردن رزگار دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad